1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەی بیلال، پێم بڵێ بەهیوادارترین کردەوەت لەلات کامەیە کە ئەنجامت داوە لە دوای موسڵمانبوونت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لِبِلاَلٍ عِنْدَ صَلاَةِ الفَجْرِ:
«يَا بِلاَلُ، حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْتَهُ فِي الإِسْلاَمِ، فَإِنِّي سَمِعْتُ دَفَّ نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَيَّ فِي الجَنَّةِ» قَالَ: مَا عَمِلْتُ عَمَلًا أَرْجَى عِنْدِي أَنِّي لَمْ أَتَطَهَّرْ طَهُورًا، فِي سَاعَةِ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ، إِلَّا صَلَّيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ مَا كُتِبَ لِي أَنْ أُصَلِّيَ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێیەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی نوێژی بەیانیدا بە بیلالی فەرموو:
«ئەی بیلال، پێم بڵێ بەهیوادارترین کردەوەت لەلات کامەیە کە ئەنجامت داوە لە دوای موسڵمانبوونت، چونکە من گوێم لە دەنگی نەعلەکانت بوو لە پێش خۆمەوە لە بەهەشتدا»، ئەویش ووتی: هیچ کردەوەیەکم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێت؛ هێندەی ئەمەی کە هەر کاتێک لە شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم گرتبێت یەکسەر دوای ئەوە نوێژم کردووە بەو شێوەیەی كە بۆم نووسراوە.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1149

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە خەودا بینی کە لە بەهەشتدایە، بە بیلال کوڕی ڕەباحی فەرموو: پێم بڵێ سەبارەت بەهیوادارترین كردەوەی سوننەت کە لە ئیسلامدا ئەنجامتداوە؟ چونکە من گوێم لە دەنگێکی نزمی نەعلەكانت بوو لە بەهەشتدا؛ کاتێک دەجووڵان بەهۆی ڕۆیشتنت لە پێشمەوە. بیلال ووتی: هیچ کردەوەیەكم نەکردووە کە بەلای منەوە جێی هیوا بێـت زیاتر لەوەی ئەگەر لە هەر کاتێکی شەو یان ڕۆژدا دەستنوێژم شكا بێـت؛ دەستبەجێ دەستنوێژم گرتووەتەوە، پاشان بەو دەستنوێژە نوێژم ئەنجامداوە بۆ پەروەردگارم؛ لە نوێژە سوننەتە ڕەهاکان بەو شێوەی كە بۆم نووسراوە (مەبەستی نوێژی سوننەتی دەستنوێژە؛ كەمترینی دوو ڕكاتە وسنووردار نەكراوە).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی ئەو کارەی کە بیلال -ڕەزای خوای لێبێت- ئاماژەی پێداوە، ئەمیش بریتییە لە نوێژکردن لەدوای هەر دەستنوێژێک، و ئەمەیش لە گەورەترین کارەکانە كە جێی هیوایە و هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت.
  2. نوێژکردن لەپاش هەر دەستنوێژێک؛ سوننەتە.
  3. سەرمەشق -قدوە- یان پەروەردەکار پرسیار دەكات دەربارەی کردەوەی قوتابییەکەی ؛ بۆئەوەی هانی بدات لەسەر بەردەوامبوون لەسەری ئەگەر کارێکی باش بێت، ئەگەر نا نەهی لێدەكات.
  4. شاهێدیدانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆ بیلال -ڕەزای خوای لێبێت-؛ بەوەی کە ئەو لە خەڵكی بەهەشتە.
  5. ئەم پرسیارە لە کاتی نوێژی بەیانیدا بووە، و ئەمەیش ئاماژەیە بۆئەوەی کە لە خەونێکدا ڕوویداوە كە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بینیوویەتی، و خەونی پێغەمبەران هەق و ڕاستە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية