1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو

عَنْ عَمْرِو بْنِ الحَارِثِ خَتَنِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخِي أُمِّ المؤمِنين جُوَيْرِيَةَ بِنْتِ الحَارِثِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُم، قَالَ:
مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عِنْدَ مَوْتِهِ دِرْهَمًا وَلاَ دِينَارًا وَلاَ عَبْدًا وَلاَ أَمَةً وَلاَ شَيْئًا، إِلَّا بَغْلَتَهُ البَيْضَاءَ، وَسِلاَحَهُ، وَأَرْضًا جَعَلَهَا صَدَقَةً.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو كوڕی حاریسەوە برای جوەیریەی كچی حاریس -ڕەزای خوایان لێبێت- كە خێزانی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ودایكی ئیماندارانە، دەڵێت:
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 2739

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، و لە پاش خۆی نە درهەمێکی زیو و نە دینارێکی زێڕی بەجێهێشت، نە کۆیلەیەک و نە كەنیزەیەك، و نە مەڕێك و نە وشترێك و نە هیچ شتێک لە پارە و سامانی؛ بەجێهێشت، جگە لە ماینە سپییەکەی کە سواری دەبوو، و چەکەکەی کە هەڵیدەگرت، و زەوییەک کە لە کاتی تەندروست باشیدا ڕایگرتبوو بۆ ڕێبواران.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێغەمبەران میرات بەجێناهێڵن، و كەس نابێتە میراتگریان (لە سەروەت وساماندا).
  2. ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەجێیهێشت لە دوای وەفاتكردنی.
  3. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد و هیچ شتێکی گرنگی دونیایی لەپاش خۆی بەجێنەهێشت، ئەمیش بەهۆی سەخاوەت و بەخشندەیی و چاکەکاربوونی.
  4. کرمانی دەڵێت: ڕاناوی (ها) لە وشەی (وجعلها) دەگەڕێتەوە بۆ هەرسێکیان؛ واتە: ماینەكەی و چەکەكەی و پارچە زەویەكەی، نەک تەنها بۆ زەویەكەی بگەڕێتەوە.
  5. (خَتَنِ:خەتەن)؛ واتا برای ژن، و كۆی ئەم وشەیە (أَختان:ئەختان)ە واتا براكانی ژن؛ ئەم دەستەواژەیە بۆ ئافرەت بەكاردێت نەك بۆ پیاو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية