1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى لِأَهْوَنِ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ: لَوْ أَنَّ لَكَ مَا فِي الأَرْضِ مِنْ شَيْءٍ أَكُنْتَ تَفْتَدِي بِهِ؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ هَذَا، وَأَنْتَ فِي صُلْبِ آدَمَ: أَلّاَ تُشْرِكَ بِي شَيْئًا، فَأَبَيْتَ إِلَّا أَنْ تُشْرِكَ بِي».

لە ئەنەسی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ. پەروەردگار دەفەرموێت: «داوای شتێکم لێکردیت لەمە کەمتر کاتێک لە پشتی ئادەم بوویت: (هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار نەدەیت، بەڵام تۆ پێداگیر بوویت لەسەر شیرک وهاوبەش بڕیاردان)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6557

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو كەسەی كە كەمترین سزا وئازاری لەسەرە لە دۆزەخدا پاش ئەوەی چووە نێویەوە خوای گەورە پێی دەفەرموێت: ئەگەر هەموو دونیا وئەوەی تێیدایە موڵكی تۆ بووایە ؛ دەتكرد بە قوربانی بۆئەوەی ڕزگارت بێت لەم ئازارە؟ دەڵێت: بەڵێ، الله دەفەرموێت: فەرمانم پێت كرد وداوای شتێكی زۆر لەمە كەمترم كرد كە پەیمانت لێوەرگیرا لەكاتێكدا لە پشتی ئادەم بوویت -پەیمانەكەش ئەوەیە-: بەهیچ شێوەیەك هاوبەشم بۆ بڕیار نەدەیت؛ بەڵام كاتێك تۆم هێنایە دونیاوە هەر پێداگیر بوویت لەسەر هاوبەش بڕیاردان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئاسانی كردەوە پێكردنی.
  2. ترسناكی شیرك -هاوبەشدانان- بۆ الله -سبحانه وتعالی- وسەرەنجامی خراپی.
  3. خوای گەورە پەیمانی وەرگرت لە نەوەكانی ئادەم لەكاتێكدا لە پشتی باوكیان (ئادەم) بوون ؛ بەوەی شیرك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.
  4. هۆشداریدان لە شیرك، وهەموو دونیا فريای كافر ناكەون لە ڕۆژی قیامەتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية