1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە

عَنْ أَبِي ذَرٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لاَ يَرْمِي رَجُلٌ رَجُلًا بِالفُسُوقِ، وَلاَ يَرْمِيهِ بِالكُفْرِ، إِلَّا ارْتَدَّتْ عَلَيْهِ، إِنْ لَمْ يَكُنْ صَاحِبُهُ كَذَلِكَ».

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6045

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە كە هەركەسێك بە یەكێكی تر بڵێت: تۆ فاسقیت، یان بڵێت: تۆ كافریت، لەكاتێكدا بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت، ئەوا خۆی شایستە دەبێت بەو وەسفەی باسكراوە وقسەكە دژی خۆی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بێت كە باسیكرد ئەوا هیچ شتێكی لەسەر نییە؛ چونكە ڕاستی وتووە لە قسەكەیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی تەکفیر یان تەفسیق کردنی خەڵکی، بە بێ ئەوەى بەڵگەى شەرعی لەسەری هەبێت.
  2. واجبێتی دڵنیابوون لەكاتی حوكمدان بەسەر خەڵكیدا.
  3. ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەمە هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر ئەو كەسەی یەكێك لە مسوڵمانان تەكفیر دەكات؛ لەكاتێكدا بەو شێوەیە نییە، و بەڕاستی گرفتێكی مەزنە.
  4. ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: لەڕاستیدا مەرج نییە بەو قسانە كە پێی دەڵێت: كافریت یان فاسقیت یان گوناهباریت؛ دەستبەجێ خۆیشی بگرێتەوە، لەم شێوازە ووتنە وردەكاری هەیە: ئەگەر مەبەستی ئامۆژگاری كردنی یان ئامۆژگاری كردنی كەسێكی تر بێت بە ڕوونكردنەوەی حاڵی؛ ئەوا لێرەدا دروستە وای پێ بڵێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی عەیبدار كردن وناوزڕاندن وئازاردانی بێت؛ ئەوا دروست نییە، چونكە فەرمانكراوە بە پۆشینی وفێركردنی وئامۆژگاری كردنی بە چاكە، ئەوەی دەكرێت بە نەرمونیانی نابێت بە توندی جێبەجێ بكرێت؛ چونكە دەبێتە هۆی سەركێشی وبەردەوامبوونی لەسەر ئەو كارە، هەروەكو لە سروشتی زۆرێك لە خەڵكیدایە كە خۆیان بەرز ڕادەگرن لەئاست جێبەجێكردنی فەرمانەكان، بەتایبەت ئەگەر فەرمانكار پلەی لە خوارەوەی فەرمانپێكراو بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

49 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية