1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا

عَنْ هِشَامِ بْنِ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ رَضيَ اللهُ عنهما أَنَّهُ مَرَّ عَلَى أُنَاسٍ مِنَ الْأَنْبَاطِ بِالشَّامِ، قَدْ أُقِيمُوا فِي الشَّمْسِ، فَقَالَ: مَا شَأْنُهُمْ؟ قَالُوا: حُبِسُوا فِي الْجِزْيَةِ، فَقَالَ هِشَامٌ: أَشْهَدُ لَسَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ اللهَ يُعَذِّبُ الَّذِينَ يُعَذِّبُونَ النَّاسَ فِي الدُّنْيَا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارەکانى ئەنبات لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، ووتی: ئەمە چییە؟ ووترا: بەند كراون بەهۆی سەرانە (باج) نەدان، هیشام ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2613

شیکردنەوە

هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوایان لێبێت- تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک لە جووتیارە ناعەرەبەكان لە شام، لە ژێر گەرمایی خۆردا وەستێنرا بوون، پرسیاری سەبارەتیان كرد؟ پێی ووترا: بەو شێوەیە سزا دراون چونكە سەرانە (باج)یان نەداوە لەكاتێكدا دەتوانن بیدەن. هیشام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا بە بێ هەق.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سەرانە -جزیە-: بریتیە لە بڕێك پارە وسامان كە فەرز دەكرێت لەسەر پیاوان لە خاوەن كتێبەكان ئەوانەیان باڵغ بوون ودەوڵەمەندن بەرامبەر پاراستن ونیشتەجێبوونیان لە خاكی ئیسلامدا.
  2. حەرامبوونی ئازاردانى خەڵکی تەنانەت کافرەکانیش ئەگەر بە هۆکارێکی شەرعی نەبێت.
  3. هۆشداریدان بە ستەمکارەکان لە ستەمکردن.
  4. پابەندبوون ودەستگرتنی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە فەرمان بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە.
  5. نەوەوی دەڵێت: وا لێكدەدرێتەوە ئەمە ئازاردانە بە ناهەق، بۆیە سزادان بە هەق ناگرێتەوە؛ وەكو تۆڵەسەندنەوە -قەساس-، وسزا شەرعییەكان، وتەمبێ كردن ، وهاوشێوەكانیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية