1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە

عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ، وَلَكِنْ فِي التَّحْرِيشِ بَيْنَهُمْ».

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2812

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیبلیس بێ هیوا بووە لەوەی ئیماندارە نوێژخوێنەكان بگەڕێنەوە بۆ پەرستن وسوجدە بردن بۆ بتەكان لە دوورگەی عەرەبیدا، بەڵام هێشتا بێ ئومێد نەبووە، وهەوڵدەدات وكۆشش وكار دەكات بۆئەوەی ناكۆك بن لە ڕێگای هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی ومشتومڕ وشەڕ وفیتنە لەنێوانیاندا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پەرستنی شەیتان بریتیە لە پەرستنی بتەكان، چونكە ئەو فەرمان بە پەرستنی بتەكان دەكات وبانگەواز خوازە بۆی، بە بەڵگەی ئەم ئایەتەی كە خوای گەورە دەفەرموێت سەبارەت بە گفتوگۆی ئیبراهیم -علیه السلام- لەگەڵ باوكی كە پێی فەرموو: ﴿يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ..﴾ واتە: ﴿ئەی باوە شەیتان مەپەرستە..﴾.
  2. شەیتان هەوڵدەدات بۆ نانەوەى ناکۆکی ودووبەرەکی وجەنگ وفیتنە لە نێو مسوڵماناندا.
  3. لە سوودەکانى نوێژی بەكۆمەڵ لە ئاینی ئیسلامدا ئەوەیە خۆشەویستی نێوان مسوڵمانان دەپارێزێت، وپەیوەندى برایەتی لە نێوانیان بەهێزتر دەکات.
  4. نوێژکردن لە گەورەترین دروشمەکانى ئاینی ئیسلامە لە پاش دوو شاهێدی دانەکە، بۆیە بە مسوڵمانان دەووترێت نوێژخوێنەکان.
  5. دوورگەی عەرەب تایبەتمەندی خۆی هەیە کە ئەم تایبەتمەندییە بوونی نیە لە شوێنی تردا.
  6. ئەگەر بووترێت: بت پەرستن ڕوویدا لە هەندێك بەشی دوورگەی عەرەبیدا، لەكاتێكدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب) واتە: (شەیتان بێ هیوا بووە لەوەی نوێژخوێنان بیپەرستن لە دوورگەی عەرەبیدا). دەڵێین: لەڕاستیدا ئەمە هەواڵدانە سەبارەت بە بێ هیوایی نەفسی شەیتان كاتێك ڕزگار وئازاد كردنی زۆرێک لە شوێنانی بینیوە، وخەڵكی بەكۆمەڵ كۆمەڵ هاتنە نێو ئاینی الله وە، فەرموودەكە هەواڵدانە سەبارەت بە گومانی شەیتان وپێشبینی كردنی، پاشان ئەوەی دواتر ڕوویدا بەپێچەوانەی ئەمە بوو؛ بەهۆی حیکمەتێک كە خوای گەورە دەیەوێت -عز وجل-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

49 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية