1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاتِهِ، فَلَمْ يَدْرِ كَمْ صَلَّى ثَلَاثًا أَمْ أَرْبَعًا، فَلْيَطْرَحِ الشَّكَّ، وَلْيَبْنِ عَلَى مَا اسْتَيْقَنَ، ثُمَّ يَسْجُدُ سَجْدَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يُسَلِّمَ، فَإِنْ كَانَ صَلَّى خَمْسًا شَفَعْنَ لَهُ صَلَاتَهُ، وَإِنْ كَانَ صَلَّى إِتْمَامًا لِأَرْبَعٍ كَانَتَا تَرْغِيمًا لِلشَّيْطَانِ».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، ئەگەر پێنج ڕکاتی ئەنجام دابێت؛ ئەوا نوێژەکەى بەو ڕکاتە جووت دەبێت، وئەگەر هەر چوار ڕکاتەکەی ئەنجام دابێت؛ ئەوا ئەمە سەرشۆڕکردنی شەیتانە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 571

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن گومانی هەبوو لە نوێژەكەی، ونەیزانی چەند ڕكات نوێژی كردووە، سێ یان چوار؟ ئەوا با ئەگەری ئەنجامدانی ڕكاتە زیادەكە دوور بخاتەوە كە گومانی لێی هەیە، دڵنیایە لەوەی سێ ڕكاتی كردووە ؛ بۆیە ڕكاتی چوارەم دەكات، پاشان دوو سوجدە دەبات لەپێش سەلامدانەوە.
ئەگەر ئەوەی ئەنجامی دابێت ؛ چوار ڕكات بێت، ئەوا بە ڕكاتە زیادەكە دەبێتە پێنج ڕكات، ودوو سوجدەی سەهوەكە شوێنی ڕكاتێك دەگرنەوە، بۆیە ژمارەی ڕكاتەكان بە جووت دەبێت نەك تاك، ئەگەر بە ڕكاتە زیادەكەوە چوار ڕكاتی كردبێت ؛ لێرەدا ئەوەی لەسەری واجبە كردوویەتی بەبێ زیاد وكەم.
دوو سوجدەی سەهوەكە دەبنە هۆی سەرشۆڕكردنی شەیتان ودوورخستنەوەی بە زەلیلی وبچووكیەوە، ومەبەستی خۆی جێبەجێ نەكرد كە ویستی نوێژەكەی لێ تێكبدات وپوچەڵی بكاتەوە، نوێژی نەوەی ئادەم بەم شێوەیە كامڵ بوو چونكە گوێڕایەڵی فەرمانی خوای گەورەی كرد بە سوجدە بردن بۆی ؛ بەڵام ئیبلیس سەرپێچی فەرمانی خودای كرد وگوێڕایەڵ نەبوو كاتێك فەرمانی پێكرد سوجدە ببات بۆ ئادەم.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نوێژخوێن ئەگەر گومانى لە نوێژەکەى هەبوو ودڵنیا نەبوو ؛ ئەوا گومانەکەى پشتگوێ دەخات وکردەوە بە دڵنیایی دەکات، ونوێژەكەی جێگیر دەكات لەسەر كەمترین ڕكات كە ئەنجامیداوە، دواتر نوێژەکەى تەواو دەکات وسوجدەى سەهو دەبات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە پاشان سەلام دەداتەوە.
  2. ئەم دوو سوجدەیە کەموکورتی نوێژ چاک دەکاتەوە، وشەیتان بە زەلیلی وسەرشۆڕی دوور دەکەوێتە کە ئامانجی خۆی نەپێکاوە.
  3. ئەو گومانەی لە فەرموودەكە باسكراوە ؛ مەبەست لێی دوو دڵیە بەبێ ئەوەی دڵنیا بێت لە لایەنێكیان، بەڵام ئەگەر گومانی هەبوو ودڵنیا بوو لە لەیەنێکایان ؛ئەوا كاری پێدەكرێت، وبەو شێوەی باسكرا سوجدەی سەهو دەبات.
  4. هاندان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی وەسوەسە ودوورخستنەوەی لەڕێگای پابەندبوون بە فەرمانەكانی شەریعەت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية