1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«خَيْرُ صُفُوفِ الرِّجَالِ أَوَّلُهَا، وَشَرُّهَا آخِرُهَا، وَخَيْرُ صُفُوفِ النِّسَاءِ آخِرُهَا، وَشَرُّهَا أَوَّلُهَا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 440

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خێرترین ڕیزەكانی پیاوان لە نوێژدا كە زۆرترین پاداشت وفەزڵیان بۆ هەیە ؛ ڕیزەكانی یەكەمن، چونكە نزیكترینن لە ئیمام لەڕوانگەی بیستن وشتی ترەوە، ودوورن لە ئافرەتان، وخراپترین ڕیزەكانی پیاوان ؛ ڕیزەكانی پاشەوەن چونكە پاداشت وفەزڵیان كەمترە ودوورترن لە داواكارییەكانی شەریعەت. خێرترین ڕیزەكانی ئافرەتان ئەوانەی پاشەوەن ؛ چونكە داپۆشراوترە بۆیان، ودوورترن لە تێكەڵبوون لەگەڵ پیاوان ولە سەیركردنیان ولە تووشبوون بە فیتنە، وخراپترینیان ڕیزەكانی پێشەوەن؛ چونكە نزیكترینن لە پیاوان ولە تووشبوون بە فیتنە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندانی پیاوان بۆ پەلە كردن وڕۆیشتن بەرەو پەرستنەكان وئامادەبوون لە ڕیزەكانی یەكەمدا لە نوێژەكان.
  2. نوێژکردنی ئافرەتان لەگەڵ پیاوان لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە، بەڵام بە مەرجێک ڕیزەکانیان لەیەك دوور بێت ولە پاشی پیاوانەوە بن، وهەروەها باڵاپۆش وداپۆشراو بن.
  3. ئەگەر ئافرەتان کۆبوونەوە لە مزگەوتدا، ئەوا دەبێت بە ڕیز بوەستن وەکو ڕیزی پیاوان، ونابێت پەرتەوازە بوەستن بەڵکو دەبێت ڕیزەکانیان ڕێک وجوان بکەن وبۆشاییەکان پڕ بکەنەوە هەروەکو ڕیزی پیاوان.
  4. ڕوونكردنەوەی زۆر گرنگیدانی شەریعەت بە دووركەوتنەی ئافرەتان لە پیاوان تەنانەت لە شوێنەكانی پەرستنیشدا.
  5. فەزڵ وپلە وپایەی خەڵكی بەپێی كردەوەكانیانە.
  6. نەوەوی دەڵێت: بەشێوەیەكی گشتی ڕیزەكانی یەكەمی پیاوان خێرترینن، وڕیزەكانی كۆتاییان شەڕترینن، بەڵام سەبارەت بە ڕیزەكانی ئافرەتان: مەبەست لێی ئەو ڕیزانەیە كە لەگەڵ پیاوان لە یەك شوێندا -لە نێو یەك هۆڵدا- نوێژ دەكەن، بەڵام ئەگەر بە جیا نوێژ بكەن و لەگەڵ پیاوان نەبن لە یەك شوێندا ؛ ئەوانیش وەكو پیاوانن، خێرترین ڕیزیان ئەوانەی پێشەوەیە وشەڕترین ڕیزیان ئەوانەی پاشەوەیە.
  7. نەوەوی دەڵێت: ڕیزی یەكەم كە ستایشكراوە وچەندەها فەرموودە هاتووە سەبارەت بە فەزڵ وپاداشتی وهاندان بۆی ؛ ئەو ڕیزەیە كە ڕاستەوخۆ لە پشتی ئیمامە، ئینجا ئەگەر نوێژخوێنەكە زوو یان درەنگ بێت بۆ مزگەوت، وئەگەر ڕیزەكە ژوورۆچكە -مقصورة-ی تێدا بێت یان نا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية