1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا، أَوَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن (بەهۆیەوە) یەکتریتان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 54

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە تەنها ئیماندار دەچێتە بەهەشتەوە، وئیمان كامڵ نابێت وحاڵی كۆمەڵگا باش نابێت هەتاوەكو مسوڵمانان یەكتریان خۆشدەوێت. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ باشترین شت كە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی ئەویش بریتیە لە سەلامكردنی مسوڵمانان لەیەكتر، كە خوای گەورە سەلام كردنی بۆ ڕێز گرتن داناوە لەنێو بەندەكانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چوونە بەهەشت تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان -باوەڕیان- هەیە.
  2. لە کامڵی ئیمانە کاتێک مسوڵمان هەرچیەک بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت.
  3. بڵاوكردنەوەی سەلامكردن لەنێوان مسوڵمانان ؛ سونەتە، وهۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی وئاسایش لەنێوانیاندا.
  4. سەلام تەنها لە مسوڵمان دەکرێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بینکم) واتە: (لە نێوانتان).
  5. سەلامكردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی: دەنگ دابڕان وپشت لێكردن -هەجركردن- وڕق وكینە.
  6. گرنگی خۆشەویستی لەنێوان مسوڵمانان، هۆکارێکی کامڵی ئیمانە.
  7. لە فەرموودەیەكی تردا شێوازی تەواوی سەلامكردن هاتووە كە بەم شێوەیە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وتەنها ووتنی: (السلام عليكم) دروستە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية