1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد

عَنْ عَمَّارِ بنِ ياسِرٍ رضي الله عنه قال:
بَعَثَنِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي حَاجَةٍ، فَأَجْنَبْتُ فَلَمْ أَجِدِ الْمَاءَ، فَتَمَرَّغْتُ فِي الصَّعِيدِ كَمَا تَمَرَّغُ الدَّابَّةُ ثُمَّ أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لَهُ فَقَالَ: «إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ أَنْ تَقُولَ بِيَدَيْكَ هَكَذَا» ثُمَّ ضَرَبَ بِيَدَيْهِ الْأَرْضَ ضَرْبَةً وَاحِدَةً، ثُمَّ مَسَحَ الشِّمَالَ عَلَى الْيَمِينِ، وَظَاهِرَ كَفَّيْهِ وَوَجْهَهُ.

لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەوت تاخۆم بشۆرم، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم لە ناو خۆڵدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات لە سەر خۆڵدا، پاشان هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، فەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 368

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- عەماری كوڕی یاسری نارد لەسەفەرێكدا -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ جێبەجێكردنی پێویستیەك، بەڵام ئەو تووشی لەشگرانی بوو ؛ بەهۆی جووتبوون یان دابەزینی مەنی بەشەهوەت، وئاوی دەست نەكەوت بۆ خۆشۆردن، وحوكمی تەیەمومی نەدەزانی بۆ حاڵەتی لەشگران بوون، تەنها حوكمەكەی دەزانی بۆ دەستنوێژگرتن. ئیجتیهادی كرد وگومانی وابوو ؛ هەروەكو چۆن بۆ ڕووداوی بچووك هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن مەسح دەكرێت بە خۆڵ، بەهەمان شێوە بۆ تەیەموم كردن لە لەشگرانی دەبێت خۆڵ هەموو لاشە بگرێتەوە؛ ئەمیش بەپێوان -قیاس- لەسەر ئاو، خۆی هەڵگێڕا لەنێو خۆڵەكە هەتاوەكو هەموو لاشەی بوو بە خۆڵ ونوێژی كرد، كاتێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، بۆئەوەی بزانێت ئایا كارەكەی دروستە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنیەتی تەیەموم كردنی بۆ ڕوونكردەوە بۆ ڕووداوی بچووك، وبۆ ڕووداوی گەورە وەكو لەشگرانی، ئەویش ئەوەیە یەك جار ؛ دەستەكانی بدات بەسەر خۆڵی سەر زەوی، پاشان دەستی چەپ مەسح بكات بەسەر دەستی ڕاست، ودیوی سەرەوەی دەستەكان وڕووی مەسح بكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گەڕان بەدوای ئاودا واجبە ؛ پێش تەیەموم كردن.
  2. تەیەموم كردن بۆ كەسێك لەشگران بێت وئاوی دەستنەكەوێت ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. تەیەموم کردن بۆ ڕووداوى گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) وەکو تەیەموم کردن وایە بۆ ڕوودواى بچووک (بۆ نمونە: خەوتن).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية