1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤمنينَ رضي الله عنها قَالَتْ:
كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَالنَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ كِلاَنَا جُنُبٌ، وَكَانَ يَأْمُرُنِي، فَأَتَّزِرُ، فَيُبَاشِرُنِي وَأَنَا حَائِضٌ، وَكَانَ يُخْرِجُ رَأْسَهُ إِلَيَّ وَهُوَ مُعْتَكِفٌ فَأَغْسِلُهُ وَأَنَا حَائِضٌ.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم، وسەری دەردەکرد کاتێک لە ئیعتیکاف بوو؛ منیش دەمشۆرد لەكاتێكدا لە سووڕی مانگانەدا بووم». ^(ئیزار: جلێکە لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دا دەپۆشێت).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 299

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائيشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك حاڵەتی تایبەتی خۆی دەكات لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: ئەو خۆی دەشۆرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی لەشگران بوونیان ؛ لە یەك تەشت ئاودا، وهەردوویان ئاویان لێدەردەهێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە لای لەكاتی سوڕی مانگانەدا ؛ فەرمانی پێدەكرد بەوەی لە ناوكەوە هەتاوەكو ئەژنۆی دابپۆشێت، ودەچووە لای بەبێ جووتبوون، و-صلى اللە علیە وسلم- ئیعتیكافی دەكرد لە مزگەوتدا، سەری دەردەكرد بۆ عائیشە وئەویش سەری دەشۆرد؛ لەكاتێكدا لە سوڕی مانگانەدا بوو لە ماڵەكەیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوە پیاو وهاوسەرەكەی خۆیان بشۆن ؛ بە بەکارهێنانى یەک تەشت لە ئاو.
  2. چێژ وەرگرتن وچوونە لای ئافرەتی حەیزدار ؛ ڕێگەپێدراوە، بەمەرجێک جووتبوون ڕوونەدات لە ئەندامی زاوێیەوە، ولاشەی ئافرەتەکە پاکە.
  3. سونەتە ئافرەتی حەیزدار ئیزار* بپۆشێت کاتێک مێردەکەى دەچێتە لای بۆ چێژوەرگرتن. *(ئیزار: هەر جلێكە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دابپۆشێت)
  4. بەکارهێنانى ئەو هۆکارانەى کە دەبنە ڕێگر لە کردنی حەرامکراو.
  5. ئافرەتی حەیزدار ؛ قەدەغەیە لەسەری بچێتە نێو مزگەوتەوە.
  6. ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار دەستی بەر هەرشتێک بکەوێت ؛ ئەگەر تەڕ یان وشک بێت، لەوانەش شۆردنی قژ و شانەكردنی.
  7. جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية