1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا مِنْ نَبِيٍّ بَعَثَهُ اللهُ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي إِلَّا كَانَ لَهُ مِنْ أُمَّتِهِ حَوَارِيُّونَ، وَأَصْحَابٌ يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ وَيَقْتَدُونَ بِأَمْرِهِ، ثُمَّ إِنَّهَا تَخْلُفُ مِنْ بَعْدِهِمْ خُلُوفٌ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ، وَيَفْعَلُونَ مَا لَا يُؤْمَرُونَ، فَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِيَدِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِلِسَانِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِقَلْبِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَيْسَ وَرَاءَ ذَلِكَ مِنَ الْإِيمَانِ حَبَّةُ خَرْدَلٍ».

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی، ئەوەی بە دەست جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دەم جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دڵ جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ولە پاش ئەمەوە تەنانەت بە ئەندازەی دەنکە خەردەلێك ئیمان بوونی نییە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 50

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەر پێغەمبەرێك الله ناردبێتی لە پێش ئەو؛ ئەوا لە نێو ئومەتەكەیدا كەسانێك هەڵبژێردراون وەكو پشتیوان وتێكۆشەری دڵسۆز، وگونجاون بۆ جێنشینی لەپاش ئەو پێغەمبەرە؛ ودەستیان بە ڕێبازەكەی گرتووە، وفەرمانەكانیان جێبەجێكردووە، دواتر لەپاش ئەو پێشینە چاكە خەڵكانێك هاتن كە هیچ خێرێكیان تێدا نییە، وئەوەی دەیڵێن جێبەجێی ناكەن، وئەوەی دەیكەن فەرمانیان پێنەكراوە بە كردنی؛ بۆیە ئەوەی بە دەستی دژیان تێبكۆشێت ئەوا تێكۆشەرە -موجاهیدە-، وئەوەی بە زمانی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، وئەوەی بە دڵی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، ولە پاش ئەمە هێندەی كێشی تۆوی خەردەلێك ئیمان لە دڵدا نەماوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ جیهاد کردن دژی ئەوانەى کە پێچەوانەی شەرع دەوەستنەوە ودژایەتی شەریعەت دەکەن بە قسە وکردەوەکانیان.
  2. نکۆڵی وئینکاری نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازبوونی ئیمان یان نەبوونی.
  3. خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئاسانی دەکات بۆ پێغەمبەران کە کەسانێک هەبن لە پاش خۆیان هەڵگری پەیامەکەیان بن.
  4. هەرکەسێک دەیەوێت ڕزگاری بێت لەم ئومەتە؛ ئەوا دەبێـت شوێنی ڕێبازی پێغەمبەران بکەوێت چونکە هەموو ڕێگایەک جگە لە ڕێگای ئەوان هۆی تیاچوون وفەوتانە.
  5. هەتاوەکو سەردەم دوورتر بێت لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەوا خەڵکی زیاتر دوور دەکەونەوە لە سوننەت وشوێنی هەوا وئارەزووەكان دەكەون، وبیدعە وخراپە دادەهێنن.
  6. ڕوونكردنەوەی پلەكانی جیهاد، بە دەست دەبێت؛ بۆ ئەو كەسەی دەتوانێت بیگۆڕێت، وەكو كاربەدەستان ودادوەران وفەرمانڕەوایان، وبە قسە دەبێت؛ ئەمیش بە ڕوونكردنەوەی هەق وبانگەشە كردن بۆی، وبە دڵ دەبێت؛ ئەمیش بە نكۆڵی كردن لە خراپە وخۆشنەویستنی وڕازی نەبوون پێی.
  7. واجبێتی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية