عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ أُمِّ المُؤمنين رضي الله عنها: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«سَتَكُونُ أُمَرَاءُ فَتَعْرِفُونَ وَتُنْكِرُونَ، فَمَنْ عَرَفَ بَرِئَ، وَمَنْ أَنْكَرَ سَلِمَ، وَلَكِنْ مَنْ رَضِيَ وَتَابَعَ» قَالُوا: أَفَلَا نُقَاتِلُهُمْ؟ قَالَ: «لَا، مَا صَلَّوْا».

لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1854

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە بەرپرس لەسەرمان، هەندێك لە كردەوەكانیان پەسەندن بەلامانەوە چونكە بەپێی شەریعەتە، ونكۆڵی دەكەین لە هەندێك لە كردەوەكانیان ؛ چونكە پێچەوانەی شەریعەتن. هەركەسێك لەدڵیەوە ڕقی بێت لە كردەوە خراپەكانیان ونەتوانێت نكۆڵییان لێبكات ؛ ئەوا ڕزگاری بووە لە تاوان ودووڕوویی، وهەركەسێك بتوانێت بەدەست یان بە زمان نكۆڵی لەو خراپانە بكات ئەوا سەلامەت بووە وپارێزراوە لە تاوان وبەشداری كردن تێیدا، بەڵام ئەوەی ڕازی بێت بەو كردەوە خراپانە وشوێنی ئەوان بكەوێت ؛ وەكو ئەوان تیا دەچێت.
پاشان هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا بجەنگین دژی ئەو كاربەدەستانە كە ئەمە سیفەتیانە؟ -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە جەنگان دژیان، وفەرمووی: نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن (دەرچوون لە دژیان ڕێگەپێدراو نییە).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- : هەواڵدانییەتی سەبارەت بەوەی ڕوو دەدات، وڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد.
  2. ڕازیبوون بە خراپە وبەشداری كردن تێیدا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، و واجبە نكۆڵی لێبكرێت.
  3. ئەگەر فەرمانڕەوایان کارێکی ناشەرعیان كرد، ئەوا ئەو كاربەدەستانەی لەژێر دەستیاندان وهەروەها زانایان ومسوڵمانان؛ نابێت لەو کارە ناشەرعییانەدا گوێڕایەڵیان بن.
  4. دەرچوون دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی خراپە وخوێن ڕشتن ونەمانی ئاسایش، بۆیە خۆڕاگرتن لەسەر خراپەی فەرمانڕەوا تاوانبارەكان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانیان ؛ خراپەیەكی كەمترە بەبەراورد لەگەڵ سەرەنجامەكانی دەرچوون لەدژیان.
  5. نوێژکردن بابەتێكی زۆر مەزنە، وجیاوازیکارە لە نێوان کوفر وئیسلام.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية