1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللهُ بِهِ الْخَطَايَا، وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ؟» قَالُوا بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ قَالَ: «إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟»، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «دەستنوێژگرتن (بە شۆردنی ئەندامەکان) بە کامڵی وڕێکی سەرەڕای بوونی ناڕەحەتیش، وزۆر هەنگاو نان بەرەو مزگەوت، وچاوەڕێکردنی نوێژێک پاش تەواو بوونی نوێژێکی تر ؛ چونکە بەڕاستی ئەمەیە پاسەوانی و سەنگەرگرتن بەرامبەر دوژمن (ئەمەیە جیهاد)».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 251

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەتانەوێت كردەوەیەكتان پێ بڵێم كە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانتان، وبۆ سڕینەوەی لە كتێبی فریشتەكان، وبۆ بەرزبوونەوەی پلەكان لە بەهەشتدا؟
هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، دەمانەوێت پێمان بڵێیت. فەرمووی:
یەكەم: دەستنوێژگرتن بە ڕێكی وكامڵی لەكاتی ناڕەحەتی ؛ وەكو سەرما، وكەم ئاوی، وئازاری لاشە، وئاوی گەرم.
دووەم: زۆر هەنگاونان لە ماڵەوە یان لە هەرشوێنێكی ترەوە بەرەو مزگەوت، ودووبارە كردنەوەی ئەم كردەوەیە.
سێیەم: چاوەڕێ كردنی كاتی نوێژكردن، وبەستنەوەی دڵ بەم چاوەڕوانیە، وخۆئامادەكردن بۆی، ودانیشتن لە مزگەوت بۆ چاوەڕوانیكردنی نوێژی بەكۆمەڵ، ئەگەر لە مزگەوتدا چاوەڕوانی نوێژ بكات ؛ ئەمیش هەر بە نوێژكردن بۆی دەنووسرێت.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم كردەوانە خۆئامادەكردنی ڕاستەقینەن بۆ جیهاد كردن؛ چونكە ڕێگا ودەرگاكانی شەیتان دادەخات بەرەو نەفس، وزاڵبوونە بەسەر هەوا وئارەزوو، وڕێگر دەبێت لە وەسوەسەكانی شەیتان، بەم شێوەیە كۆمەڵی خودا سەردەكەون بەسەر سەربازەكانی شەیتان ؛ ئەمیش گەورەترین جیهادە، بۆیە لە پلەی خۆئامادەكردنە بۆ جیهاد لە سەنگەری دوژمنان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوت، وگرنگیدان بە نوێژەكان وسەرقاڵ نەبوون لێیان.
  2. جوانی خستنەڕووی بابەتەكە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ سەرەتا باسی پاداشتێكی مەزنی كرد بۆ هاوەڵان لەڕێگەی پرسیارەوە، وئەمیش شێوازێكە لە شێوازەكانی فێركردن.
  3. سوودی خستنەڕووی بابەت بە پرسیار و وەڵام: قسەكان زیاتر جێگیر دەبن لە نەفسدا چونكە گوێگر وەڵامی لا ڕوون نییە وحەز دەكات بۆی ڕوون بێتەوە.
  4. نەوەوی دەڵێت: ئەمە خۆئامادەكردنی ڕاستەقینەیە بۆ جیهاد ؛ كە ئامۆژگاری كراوە بۆ ئەنجامدانی، وشەكە لە زمانی عەرەبیدا (رباط)ە كە بە مانای بەستنەوە دێت، وەكو ئەوە وایە خۆی بەستبێتەوە لەسەر گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە، ووتراوە: لە باشترین جۆرەكانی خۆئامادەكردنە بۆ جیهاد، هەروەها ووتراوە: جیهادی ڕاستەقینە بریتیە لە جیهادكردنی نەفس، لەوەیە مانای ئەو خۆئامادەكردنە بێت بۆ جیهاد كە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت ؛ واتا: ئەمیش جۆرێكە لە جۆرەكانی جیهاد كردن.
  5. لە فەرموودەكەدا وشەی (رباط) دووبارە كراوەتەوە كە بە مانای (خۆئامادەكردن بۆ جیهاد) دێت، ولە پێشیدا ناسێنراوە بە (ال) ی ناساندن؛ ئەمیش بۆ بەگەورەدانانی ئەم كردەوانەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية