1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە (تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ تَلْبِيَةَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَبَّيْكَ اللهُمَّ، لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ» قَالَ: وَكَانَ عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا يَزِيدُ فِيهَا: لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ، وَسَعْدَيْكَ، وَالْخَيْرُ بِيَدَيْكَ، لَبَّيْكَ وَالرَّغْبَاءُ إِلَيْكَ وَالْعَمَلُ.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
(تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، واته: «خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس ونیعمەت وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە». ڕاوی لە عبد الله وە دەڵێت: وعبداللەی کوڕی عومەر ئەمەی زیاد دەکرد: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، والخير بيديك، وَالرَّغْبَاءُ إليك والعمل»، واته: «وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ، وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە، وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە». ^(تەلبیە واتا: زیكری وەڵامدانەوەی بانگکردن بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە لە ماڵی خودا).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1184

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە مەراسیمەكانی حەج وعومرە دەستپێبكات؛ بەم شێوەیە تەلبیەی دەكرد ودەیووت: (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ:خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە)؛ وەڵامدانەوە لەكاتی خۆی، لەپاش وەڵامدانەوەی ئەوەی بانگت بۆ كردین لە دڵسۆزی وتەوحید -یەك خوا پەرستی- وحەج كردن وهتد، (لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ:وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە)؛ تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت، هیچ هاوبەشێكت نییە لە پەروەردگاری وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانت، (إن الحمد:بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاسێك)؛ وستایش و وەسفكردنێك، (والنعمة:ونیعمەتێك)؛ لە تۆوەیە وتۆ دەیبەخشی، (لك:هەر بۆ تۆیە)؛ بەرەو لای تۆ ئاراستە دەكرێت لە هەموو حاڵەتێكدا، (والملك:وموڵكێك)؛ بەهەمان شێوە هەر هی تۆیە، (لا شريك لك:هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ هەمووی بەتەنها بۆ تۆیە. ئیبن عومەر ئەمەی بۆ تەلبیەكە زیاد دەکرد ودەیووت: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ:وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ)؛ ئاسوودەیمان پێببەخشە لەپاش ئاسوودەیی، (والخير بيديك:وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە)؛ هەموو لە فەزڵ وبەخشندەیی تۆوەیە، (وَالرَّغْبَاءُ إليك:وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت)؛ پرسیار وداوا كردن تەنها لە ئەو كەسە دەكرێت كە هەموو خێرێك لەنێو دەستیدایە، (والعمل:وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە)؛ چونكە تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروستێتی تەلبیە کردن لە کاتی حەج وعومرە کردندا، وجەختکردنەوە لەسەر ووتنیان؛ چونکە دروشمی تایبەتی حەج وعومرەن، هەروەكو چۆن تەکبیر کردن دروشمی نوێژە.
  2. ئیبن مونیر دەڵێت: ڕێگەپێدان بە ووتنی تەلبیە؛ ئاماژەیە بۆ ڕێزلێنانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە بەندەكانی، چونكە هاتنیان بۆ ماڵەكەی بەهۆی بانگكردنیان بوو لە لایەن الله وە -سبحانه وتعالی-.
  3. باشتر وایە مرۆڤ پابەندی تەلیبە كردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وزیاد كردن بۆی ئاساییە چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەی پێداوە، ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەمە ناوەندترین بۆچوونە، سەرەتا ئەو تەلبیە دەڵێت كە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەگەر دواتر خۆی تەلبیەیەكی تر هەڵبژێرێت كە لە هاوەڵانەوە هاتووە یان خۆی دایبهێنێت وگونجاو بێت؛ ئەوا بە جیا دەیڵێت بۆئەوەی تێكەڵ نەبێت لەگەڵ ئەوەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش هاوشێوەی نزا كردنە لەكاتی تەحیاتدا، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پاشان ئەو نزا وستایشە بكات كە دەیەوێت؛ واتا لە پاش تەواو بوون لەو ستایش ونزایەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیكردووە.
  4. سوننەتە پیاو دەنگی بەرز بکاتەوە لە کاتی تەلبیەدا، بەڵام ئافرەت دەنگی نزم دەکاتەوە لە ترسی تووشبوون بە فیتنە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية