1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما:
أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَكَلَّمَهُ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ، فَقَالَ: مَا شَاءَ اللهُ وَشِئْتَ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَجَعَلْتَنِي لِلَّهِ عَدْلًا؟ قُلْ: مَا شَاءَ اللهُ وَحْدَهُ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، قسەی لەگەڵدا كرد سەبارەت بە هەندێك شت، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)».

ئیسنادەكەی (حەسەن - باش)ە (ابن ماجه والنسائي -له الكبری- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە السنن الكبرى للنسائي - 10759

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە بابەتێك قسەی لەگەڵدا كرد، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی لێكرد لەسەر ئەم قسەیە، وپێی فەرموو كە باسكردنی ویستی خوڵقێنراو لەگەڵ ویستی الله بە پیتی (و) شیركی بچووكە، ونابێت مسوڵمان ئەمە بڵێت، پاشان ڕێنموێنی كرد بۆ قسەی ڕاست وهەق ئەویش ئەوەیە بووترێت: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)، كە بەتاكدانانی الله یە لە ویستیدا، نابێت ویستی الله باس بكرێت لەگەڵ ویستی یەكێكی تر بە بەكارهێنانی پیتی (و) ؛ چونكە ئەم ئامرازە بۆ هاوئاستی ویەكسانی بەكاردێت، و بەكارهێنانی هەر جۆرە دەستەواژەیەكی تر كە هەمان ئەم مانایەی هەبێت ؛ نەهی لێكراوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە ووتنی: (خواى گەورە بیەوێت وتۆ بتەوێت)، وهاوشێوەکانى ئەم دەستەواژەیە، چونکە پیتی (و) لێرەدا مانای هاوئاستی ویست دەگەیەنێت؛ ئەمیش شیرکی بچووکە.
  2. واجبێتی نكۆڵی كردن لە خراپە.
  3. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قەڵای تەوحیدی (قەڵای یەک خوا پەرستی) پاراستووە، وهەموو ئەو ڕێگا ودەرگایانەی داخستووە كە دەبنە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
  4. لەكاتی نكۆڵی كردن لە خراپە ؛ باشتر وایە ڕێنموێنی بانگكراو بكرێت بۆ جێگرەوەیەكی تر كە ڕێگەپێدراوە وحەرام نییە، ئەمیش وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  5. کۆکردنەوە لە نێوان ئەوەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت -ویستی لەسەر بێت-)، ولە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت: (بڵێ: خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت)، ئەوەی لە فەرموودەى دووەمدا هاتووە: (خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت) ؛ ڕێگەپێدراوە بوترێت، بەڵام بوترێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت) باشترە.
  6. ڕێگەپێدراوە بوترێت: (خواى گەورە بیەوێت پاشان تۆ بتەوێت)، بەڵام باشتر وایە بوترێت: (تەنها خواى گەورە بیەوێت).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية