1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە

عَن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«الْحَلِفُ مَنْفَقَةٌ لِلسِّلْعَةِ، مَمْحَقَةٌ لِلرِّبْحِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1606

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداری داوە سەبارەت بە زۆر سوێند خواردن؛ ئەگەرچیش لە سوێندەكەیەدا ڕاستگۆ بێت سەبارەت بە كڕین وفرۆشتن ومامەڵەی بازرگانی، وپێمانی ڕاگەیاندووە كە زۆر سوێند خواردن هۆكارە بۆ ساخکردنەوەی شتومەك وكاڵای بازرگانی، بەڵام دەبێتە هۆی كەمبوونەوە ونەمانی بەرەكەت لە بەرهەم وداهاتدا، و بەهۆی ئەم زۆر سوێند خواردنەوە لەوەیە خوای گەورە شتانێک زاڵ بكات بەسەر شتومەك وسامانەكەیدا كە ببێتە هۆی دزین یان سووتان یان نقووم بوون یان تاڵان كردنی یان بە هەر هۆكاری تر لەناو بچێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەمەزندانانی بابەتی سوێند خواردن بە الله، ودەبێت تەنها بە پێی پێویست بێت.
  2. داهاتی حەرام ئەگەرچیش بڕەکەى زۆر بێت؛ بەڵام بەرەکەتی تێدا هەڵگیراوە وخێری تێدا نییە.
  3. قاری عیاز دەڵێت: نەمانی بەرەكەی سامانی بەدەستهاتوو؛ یان بەهۆی تیاچوونیەتی كە تووشی دەبێت، یان بە خەرجكردنیەتی لە شتێك كە سوودی نابێت بۆی لە ژیانی ونابێتە پاداشت بۆ قیامەتی، یان لەلای دەمێنێتەوە بەڵام بێبەش دەبێت لە سوودی، یان دەبێتە میرات بۆ كەسێك كە پێی نازانێت.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ نەهی كردن لە زۆر سوێند خواردن لە كڕین وفرۆشتندا، چونكە سوێند خواردن بە بێ پێویستی؛ مەكروهە، هەروەها مەكروهە ساخکردنەوەی شتومەك بەم شێوەیە، ولەوەیە كڕیار تووشی هەڵخەڵەتاندن بێت بەهۆی ئەم سوێند خواردنەوە.
  5. زۆر سوێند خواردن ئاماژەیە بۆ لاوازی ئیمان، ولاوازی تەوحید -یەك خوا پەرستی- لە دڵی بەندەدا؛ چونكە زۆر سوێند خواردن دەبێتە هۆی دوو شت: 1- گوێ نەدان بە سوێند خواردن وشلڕەوی تێیدا. 2- درۆ كردن، چونكە هەركەسێك زۆر سوێند بخوات ئەوا زۆریش درۆ دەكات، بۆیە پێویستە زۆر سوێند نەخوات وكەمی بكاتەوە، وخوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ﴾ [المائدة:89] واتە: ﴿وە سوێندەکانتان بپارێزن﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية