1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات

عَن أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا يَنْظُرُ الرَّجُلُ إِلَى عَوْرَةِ الرَّجُلِ، وَلَا الْمَرْأَةُ إِلَى عَوْرَةِ الْمَرْأَةِ، وَلَا يُفْضِي الرَّجُلُ إِلَى الرَّجُلِ فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ، وَلَا تُفْضِي الْمَرْأَةُ إِلَى الْمَرْأَةِ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 338

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی پیاو سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، ونەهی كردووە ئافرەت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات.
شەرمگە (عەورەت): هەموو شتێكە كە شەرم دەكرێت لە دەركەوتنی، وشەرمگەی پیاو لەنێوان ناوك بۆ ئەژنۆكانیەتی، وئافرەت هەموو لاشەی شەرمگەیە بەنیسبەت پیاوی نامەحرەم -بیانی-، و بەلای ئافرەتان ومەحرەمەكانی هەتا دەرخستنی ئەو شوێنانە ڕێگەپێدراوە ؛ كە لە حاڵەتی ئاسایی دەردەكەوێت لەكاتی ئیشكردنی لە ماڵدا.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی دوو پیاو بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی، ونەهی كردووە لەوەی دوو ئافرەت بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی ؛ چونكە ئەمە هۆكارە بۆئەوەی یەكێكیان لاشەی بەر شەرمگەی ئەوی تر بكەوێت، وبەركەوتن وەكو سەیركردن نەهی لێكراوە، بەڵكو توندتر نەهی لێدەكرێت؛ بەهۆی ئەوەی خراپەكەی گەورەترە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی كردن لە سەیركردنی شەرمگەكان جگە لەنێوان ژن ومێرد نەبێت.
  2. بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر پاکبوونی کۆمەڵگا، وداخستنی ئەو دەرگایانەى کە دەبنە هۆی کردنی خراپە وداوێن پیسی.
  3. سەیركردنی شەرمگە ڕێگەپێدراوە ؛ ئەگەر بۆ پێویستیەك بوو وەكو چارەسەری پزیشكی وهتد، ودەبێت بەبێ شەهوەت بێت.
  4. مسوڵمان فەرمانیپێكراوە بە داپۆشینی شەرمگەی، وبە سەیر نەكردنی شەرمگەی خەڵكی تر.
  5. بەتایبەت باسی پیاوان لەگەڵ پیاوان، وئافرەتان لەگەڵ ئافرەتان كراوە ؛ چونكە سەیركردن ودەرخستنی شەرمگەكان زۆرجار لەنێوان هەمان ڕەگەزدا ڕوودەدات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية