1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا، قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ، رُؤُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ، لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ، وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2128

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە دوو چین لە خەڵكی لە ئەهلی دۆزەخ ؛ كە ئەو نەی بینیون ولە سەردەمی ئەودا بوونیان نەبووە، بەڵكو لەپاش ئەو دێن:
كۆمەڵی یەكەم: كەسانێك قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا درێژە، و لە خەڵکی دەدەن، ئەمانیش پاسەوان ویارمەتیدەرانی ستەمكارانن كە بە ناهەق لە خەڵكی دەدەن.
كۆمەڵی دووەم: ئافرەتانێک پۆشاكی خۆپارێزی وشەرميان فڕێداوە ؛ كە مێینە لەسەر پۆشینی دروستكراوە.
وەسفی كردن بەوەی: پۆشتەن لە ڕوکەشدا، بەڵام ڕووتن لە ڕاستیدا چونكە پۆشاكێكی تەنكیان لەبەرە كە وەسفی لاشەیان دەكات، وبەشێك لە لاشەیان داپۆشیووە وبەشێكی تری ڕووتە؛ بۆئەوەی جوانیان دەربخەن، دڵی پیاوان بەرەو لای خۆیان ڕادەكێشن بەهۆی ئەو جۆرە پۆشاكە وخۆ بادانیان لەكاتی ڕێكردن، ولار كردنەوەی شانەكانیان، وخەڵكی بەرەو لادان وخراپە بانگ دەكەن كە خۆشیان تووشی بوون. ولە سیفەتەكانیان: قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە، قەبارەی سەریان گەورە دەكەنەوە بەهۆی پێچانەوەی شتێك بەدەوریدا، وچواندنیان بە كۆپارەی سەر پشتی وشتر بەهۆی ئەوەیە قژ وپەلكیان بەرز كردووەتەوە بۆ سەرەوە، پاشان لەسەرەوە پەلكیان لار دەكەنەوە بۆ خوارەوە وەكو لاربوونەوەی كۆپارەی سەر وشتر بۆ لایەك. ئەو ئافرەتانەی ئەم سیفەتانەیان تێدا بێت ئەوا هەڕەشەی توندیان لێكراوە بەوەی ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی ناكەن ونزیكیشی نابنەوە، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لە دووریەكی زۆرەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی لە خەڵکی دان وئازاردانیان بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک یان خراپەیەکیان کردبێت.
  2. حەرامێتی یارمەتیدانى ستەمکاران لە ستەم کردنیان.
  3. ئاگادارکردنەوەی ئافرەت لە ناپۆشتەیی (سفور) ولە پۆشینی جلی تەسك وتەنك كە وەسفی شەرمگە یان لاشەی پیشان دەدات.
  4. ئامۆژگاری کردنی ئافرەت بە پابەندبوون بە فەرمانەکانى خواى گەورە، ودوورکەوتنەوە لە هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە لێی توڕە بێت وشایستەی سزای ئازاردەر وبەردەوامی دۆزەخ بێت لە قیامەتدا.
  5. فەرموودەکە بەڵگەیە لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- چونکە باسی شتێکی کرد لە شتە نەزانراوەكان -غەیبیەكان- كە ڕووی نەدابوو، وپاش سەردەمانێکی زۆر ڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية