1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضيَ اللهُ عنهما أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ:
«اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».

(سەحیح - ڕاست) متفق عليه، وهذا لفظ مسلم ورواه البخاري مختصرًا صحيح مسلم - 2717

شیکردنەوە

لە نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ:ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد)؛ وفەرمانبەرداری تۆم، (وَبِكَ آمَنْتُ:وباوەڕم بە تۆ هێنا)؛ وبە ڕاستم دانا ودانم پێدانا، (وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ:وپشتم بە تۆ بەست)؛ وهەموو كاروبارێكم بە تۆ سپارد، (وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ:وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە)؛ گەڕامەوە وبەرەو لای تۆ هاتم، (وَبِكَ خَاصَمْتُ: بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە)؛ وبە یارمەتی تۆ بەرامبەر بە دوژمنانت دەوەستمەوە، (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ:خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم)؛ وبە هێز ودەسەڵاتت، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ:هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ)، (أَنْ تُضِلَّنِي:لەوەی كە گومڕام بكەیت)؛ ولادەم لەسەر ڕێبازی هیدایەت وسەركەوتووم بكەیت بۆئەوەی ڕەزامەندیت بەدەست بهێنم، (أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ:تۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت)؛ وهەرگیز لەناو ناچیت، (وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ:وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوە ستایشكردن بخرێتە پێش پرسیار كردن لە كاتی هەموو داوایەكدا.
  2. واجبێتی تەوەکول وپشت بەستن تەنها بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وداواکردنی پاراستن تەنها لە ئەو زاتە مەزنە؛ چونکە هەموو سیفەتەکانى کامڵێتی تەنها لە ئەو زاتەدایە، هەموو بوونەوەرەکان لاواز وبێ توانان ودەمرن، بۆیە شیاوی ئەوە نین بەندە پشتیان پێ ببەستێت وداوایان لێبکات.
  3. شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ووتنی ئەم نزایە گشتیرە بەهێزە کە گوزارشت لە ڕاستگۆیی ئیمان وئەوپەڕی دڵنیایی -یەقین- دەکات.
  4. سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (أَنْتَ الْحَيُّ:تۆ زیندوویت)؛ واتا: دەبێت داوای پەناگرتن تەنها لە تۆ بكرێت نەك لە هیچ یەكێكی تر.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية