عَنْ عَلِيٍّ رضي الله عنه قَالَ:
كُنْتُ رَجُلًا مَذَّاءً وَكُنْتُ أَسْتَحْيِي أَنْ أَسْأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِمَكَانِ ابْنَتِهِ فَأَمَرْتُ الْمِقْدَادَ بْنَ الْأَسْوَدِ فَسَأَلَهُ فَقَالَ: «يَغْسِلُ ذَكَرَهُ وَيَتَوَضَّأُ». وَلِلبُخَاريِّ: فَقَالَ: «تَوَضَّأْ وَاغْسِلْ ذَكَرَكَ».

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرم بوو، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە گێڕانەوەی [بخاري]دا، فەرمووی: «دەستنوێژ بگرە وچووكت بشۆ».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 303

شیکردنەوە

عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مەزی زۆری لێدەردەچوو، ئەمیش ئاوێكی سپی تەنك ولینجە لە چوكی پیاو دەردەچێت لەكاتی شەهوەت یان پێش جووتبوون، ونەیدەزانی چی بكات لەكاتی دەرچوونی، وشەرمی كرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات ؛ چونكە فاتیمەی كچی هاوسەری بوو بۆیە داوای لە میقدادی كوڕی ئەسوەد كرد بۆئەوەی پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات سەبارەت بەم حاڵەتە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: دەبێت چوكی بشوات پاشان دەستنوێژ بگرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی عەلی کوڕی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ؛ چونکە شەرم ڕێگری لێنەکرد لەوەى پرسیار بکات لە ڕێگەى کەسێکی ترەوە.
  2. نوێنەرایەتی لە داواكردنی فەتوا ؛ ڕێگەپێدراوە.
  3. ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی شتێک بکات کە شەرم دەکرێت لە باسکردنی ؛ بەمەرجێک بۆ بەرژەوەندیەکی پێویست بێت.
  4. پیسی (مەزی)، و واجبێتی لابردنی وشۆردنی شوێنەواری لەسەر لاشە وجل وبەرگ
  5. دەرچوونی (مەزی) دەستنوێژ دەشکێنێت.
  6. واجبێتی شۆردنی چووک(زەکەر) بەتەواوی ؛ چونكە لە فەرموودەی تر دا هاتووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية