1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا يَزَالُ البَلاَءُ بِالمُؤْمِنِ وَالمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».

(حەسەن - باش) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2399

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە لە بەندەی ئیماندار جیا نابێتەوە؛ لە نەفسیدا (لە تەندروستی ولاشەی)، ولە منداڵەكانی (لە نەخۆشبوونیان یان مردنیان یان خراپبوونیان یان هتد)، ولە پارە وسامانەكەی (لە هەژاربوون و لەدەستدانی بازرگانی ودزی وخراپی بژێوی وكەمی ڕزق وهتد)، هەتاوەكو خوای گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیانەوە لە هەموو گوناهەكانی خۆشدەبێت وكاتێك دەگاتەوە بە خوای گەورە ؛ لە هەموو ئەو گوناهەکانی پاكی کردووەتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندە ئیماندارەکانى ئەوەیە لە تاوان وگوناهەکانیان خۆش دەبێت لە دونیادا ؛ بەهۆی توشبوونیان بە کارەسات وناخۆشیەکانى دونیا.
  2. ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان بەمەرجی بوونی ئیمان، بۆیە ئەگەر بەندە ئارامی گرت وناڕازی نەبوو ؛ پاداشت دەدرێتەوە.
  3. هاندان بۆ ئارامگرتن لە هەموو كات وحاڵەتێكدا، لەو شتانەی پێی خۆشە ولە ئەوانەیشی پێی ناخۆشە، ئارام دەگرێت بۆئەوەی ئەو شتانەی خوای گەورە لەسەری واجبی كردووە ؛ جێبەجێی بكات، وئارام دەگرێت بۆئەوەی دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە، وبە هیوای پاداشتی الله یە ولە سزای دەترسێت.
  4. كاتێك دەفەرموێت: (پیاو وئافرەت لە ئیمانداران) ؛ زیاد كردنی دەستەواژەی -مؤمنة- لە فەرموودەكە بەڵگەیە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لەسەر ئەم پاداشتە بۆ ئافرەتان، ئەگەرنا تەنها وشەی -مؤمن- بەس بوو وئافرەتیشی دەگرتەوە؛ چونكە وشەی -مؤمن- تایبەت نییە بۆ پیاوان، بۆیە ئەگەر ئافرەتیش تووشی ناخۆشی وتاقیكردنەوە بێت وئارام بگرێت ؛ ئەویش بەهەمان شێوە پەیمانی پێدراوە كە پاداشت بدرێتەوە بە لێخۆشبوون لە گوناهـ وتاوانەكان.
  5. ئەو شتەی ئازاری یەك لەدوای یەك لەسەر بەندە كەم دەكاتەوە بریتیە لە بەهیوا بوون بە فەزڵ وپلەی بەرز بەهۆی ئەو ناڕەحەتی وتاقیكردنەوانەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية