1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ العِبَادُ فِيهِ إِلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ، فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا، وَيَقُولُ الآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1442

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەموو ڕۆژێك كە خۆر تێیدا هەڵدێت دوو فریشتە دادەبەزن وبانگ دەكەن، یەكێكیان دەڵێت:
خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت.
وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروستێتی نزا کردن بۆ کەسێک کە دەبەخشێت بەوەى خواى گەورە زیاتری پێببەخشێت، وخواى گەورە لە شوێنی ئەو بەخشینەى زیاتر وخێرتری پێببەخشێت، وهەروەها دروستێتی نزا کردن لەسەر ڕەزیل بەوەى خواى گەورە سامانەکەى لەناوببات چونکە ڕەزیل بوو ونەیبەخشی لەو ڕێگایانەى خواى گەورە واجبی کردووە لەسەری.
  2. نزاکردنی فریشتەکان بە بەخشینی خێر وبەرەكەت بۆ ئەو ئیماندارە چاکەکارانەى کە دەبەخشن، ونزاکانیان وەڵامدەدرێتەوە.
  3. هاندان بۆ خەرجكردن لە واجبەكان وسوننەتەكان؛ وەكو خەرجی لەسەر خاوخێزان، وخەرجی لەسەر خزمە نزیكەكان، وخەرجی لە دەرگاكانی خێر وچاكەكاری.
  4. ڕوونكردنەوەی فەزڵی ئەو كەسەی خەرجی دەكات لە جۆرە جیاوازەكانی خێر وچاكەدا، وسەرەنجامی ئەوەیە خوای گەورە لە شوێنی بەخشینەكەی خێرتری پێ دەبەخشێتەوە، پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ﴾ [سبأ: 39] واتە: ﴿وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە﴾.
  5. ئەم نزایە لەسەر ئەوانەیە كە خەرجی واجب ناكەن، بەڵام خەرجیە سوننەتەكان ناگرێتەوە؛ چونكە ئەوەی جێبەجێی نەكات شایستە نییە نزای لەسەر بكرێت.
  6. حەرامێتی ڕەزیلی وچرووکی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية