1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت

عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا سَيُكَلِّمُهُ اللهُ، لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ تُرْجُمَانٌ، فَيَنْظُرُ أَيْمَنَ مِنْهُ فَلَا يَرَى إِلَّا مَا قَدَّمَ، وَيَنْظُرُ أَشْأَمَ مِنْهُ فَلَا يَرَى إِلَّا مَا قَدَّمَ، وَيَنْظُرُ بَيْنَ يَدَيْهِ فَلَا يَرَى إِلَّا النَّارَ تِلْقَاءَ وَجْهِهِ، فَاتَّقُوا النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ».

لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، ئەو كەسە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1016

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئیماندار بەتەنها خۆی دەوەستێت لەبەرانبەر الله لە ڕۆژی قیامەتدا، وپەروەردگار -سبحانه وتعالی- قسەی لەگەڵدا دەكات بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك لەنێوەندا بێت، بۆیە لە ترسدا سەیری لای ڕاست وچەپی دەكات؛ بەڵكو ڕێگایەك بدۆزێتەوە پێیدا بڕوات وڕزگاری بێت لە دۆزەخ چونكە لە پێشیدایە. كاتێك سەیری لای ڕاستی دەكات ؛ تەنها كردەوە چاكەكانی دەبینێت، وكاتێك سەیری لای چەپی دەكات ؛ تەنها كردەوە خراپەكانی دەبینێت، وكاتێك سەیری پێشەوە دەكات دەبینێت دۆزەخە، وناتوانێت خۆی لێی دەرباز بكات چونكە دەبێت بەسەریدا تێپەڕ ببێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: شتێك بخەنە نێوان خۆتان ودۆزەخ بۆئەوەی پارێزراو بن لێی ئەم شتەیش خێركردن وكردەوە چاكەكانە؛ ئەگەرچیش شتێكی كەم بێت وەكو بەخشینی نیوە خورمایەك.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بە خێرکردن وهەڵسوکەوت کردن بە ڕەوشت وسیفەتە جوانەکان، وهەروەها مامەڵەکردن بە نەرمونیانی و لەسەرخۆیی لە قسەكردندا.
  2. نزیکی خواى گەورە لە بەندەکەى لە ڕۆژی قیامەت، چونکە هیچ بەربەست وناوەندێک نییە لە نێوان ئەو وپەروەردگاری، بۆیە دەبێت ئیماندار ئاگادار بێـت لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى پەروەردگاری.
  3. دەبێت مرۆڤ ئەو خێرەی دەیکات بە کەمی نەزانێت ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت، چونکە دەبێتە هۆی پاراستنی لە چوونە دۆزەخ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية