1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ فِيهِ إِلَّا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ، وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 4855

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەر كۆمەڵە كەسێك لە دانیشتنێكدا بن پاشان هەستن ویادی خودا نەكەن تێیدا؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە لەسەر لاكی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن كە چەندێك پیس وبۆگەنە، چونكە بەهۆی قسەكردنەوە سەرقاڵ بوون ویادی الله یان نەكرد، وئەو دانیشتنە دەبێتە هۆی دڵتەنگی ودۆڕان وپەشیمانیەكی بەردەوام لە ڕۆژی قیامەتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەوەی باسكرا سەبارەت بە هۆشداریدان لە بێ ئاگابوون لە یادی خوای گەورە؛ تەنها دانیشتنەكان ناگرێتەوە، بەڵكو شتی تریش دەگرێتەوە، نەوەوی دەڵێت: مەكروهە كەسێك لە شوێنێك دابنیشێت پاشان جێی بهێڵێت بەبێ ئەوەی یادی خودا بكات لەو شوێنەدا.
  2. ئەو پەشیمانیەی لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات: یان بەهۆی لەدەستدانی پاداشتە چونكە سوودیان لە كات وەرنەگرت بۆ گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە، یان بەهۆی گوناهـ وسزاوەیە چونكە كاتیان بەسەر برد لە سەرپێچیكردنی فەرمانی الله.
  3. بەم شێوەیە هۆشداریدراوە ئەگەر بێ ئاگابوونەكە بە شتی ڕێگەپێدراو بێت، ئەی چی سەبارەت بەو دانیشتنانەی شتی حەرامی تێدا دەكرێت وەكو غەیبەت ودووزمانی وهتد؟!

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية