عَنِ الأَسْوَدِ بنِ يَزِيدَ قَالَ:
سَأَلْتُ عَائِشَةَ مَا كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصْنَعُ فِي بَيْتِهِ؟ قَالَتْ: كَانَ يَكُونُ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ -تَعْنِي خِدْمَةَ أَهْلِهِ-، فَإِذَا حَضَرَتِ الصَّلاَةُ خَرَجَ إِلَى الصَّلاَةِ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەسودەى کوڕی یەزیدەوە دەڵێت:
پرسیارم لە عائیشە کرد: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەوە چی دەکرد؟ ووتی: «خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بهاتایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 676

شیکردنەوە

پرسیار لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە كرا سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ماڵەكەیدا وخەریكی چی بوو؟ عائیشە ووتی: مرۆڤێك بوو هەروەكو مرۆڤەكانی تر، ئەوەی پیاوان دەیكەن لە ماڵەكانیاندا ئەویش ئەنجامی دەدا، خزمەتی خۆی وخێزانەكەی دەكرد؛ مەڕی دەدۆشی، وجلەكەی دەدوریەوە، ونەعلەكەی پینە دەكرد، وسەتڵەكەی چاك دەكرد، وئەگەر كاتی نوێژ بهاتایە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەچوو بۆ نوێژکردن بە بێ دواكەوتن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ چاکەکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر خێزانەکانى و لەئەوپەڕی سادەییدا بوو.
  2. کاروبارە دونیاییەکان نابێت ببنە هۆی سەرقاڵکردنی بەندە لە ئەنجامدانی نوێژ.
  3. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکانی دەپاراست وبەردەوام بوو لە ئەنجامدانیان لەسەرەتای کاتەکانیاندا.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەكە هاندانی تێدایە بۆ سادە بوون، ودووركەوتنەوە لە خۆبەگەورەزانین، وخزمەتكردنی خێزان لەلایەن پیاوەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية