عن أنس رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«جَاهِدُوا المشركين بأموالكم وأنفسكم وألسنتكم».

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».

(سەحیح - ڕاست) رواه أبو داود والنسائي وأحمد سنن أبي داود - 2504

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە جیهاد كردن دژی كافرەكان، وهەوڵدان وكۆششكردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەموو هۆكار وئامرازێك هێندەی لە توانادایە بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت، لەو هۆكارانەیش:
یەكەم: خەرجكردنی پارە وسامان لە جیهاد كردندا؛ بۆ كڕینی چەك وخەرجكردن لەسەر موجاهیدەكان وبەو شێوەیە.
دووەم: دەرچوون بە نەفس ولاشەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان ودوورخستنەوەیان.
سێیەم: بانگەواز كردنیان بۆ ئەم ئاینە بە زمان، وسەلماندنی بەڵگەكان لەسەریان، و بەگژداچوونەوەیان وڕەتدانەوەیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ جیهاد كردن دژی موشریكەكان بە نەفس وماڵ وزمان؛ هەركەسێك بەپێی توانای، وجیهاد كردن تەنها نەبەستراوەتەوە بە جەنگ بەرپاكردن بە نەفس.
  2. فەرمانکردن بە جیهاد کردن مەبەست ئەوەیە واجبە، لەوەیە لەسەر هەموو پیاوێک واجب بێت، یان لەسەر کۆمەڵێک لە پیاوان واجب دەبێت و واجبێتی لەسەر کۆمەڵێکی تر نامێنێت ئەگەر کۆمەڵێک هەستان بە ئەنجامدانى.
  3. خوای گەورە جیهاد كردنی لە شەریعەتدا داناوە بۆ چەند مەبەستێك؛ لەوانەیش: 1- بەرەنگاربوونەوەی شیرك وموشریكەكان؛ چونكە خوای گەورە هەرگیز شیرك قبوڵ ناكات. 2- لابردنی كۆسپەكانی پێش ڕێگای بانگەوازی كردن بۆ لای الله. 3- پاراستنی بیروباوەڕی ڕاست لە هەموو ئەو شتانەی دژیەتی. 4- بەرگری كردن لە مسوڵمانان؛ نیشتمان وكەسایەتی -شەرەف وناوبانگ- وسامانیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

48 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية