عَنْ النَّوَّاسِ بْنِ سَمْعَانَ الْأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«ضَرَبَ اللهُ مَثَلًا صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا، وَعَلَى جَنْبَتَيْ الصِّرَاطِ سُورَانِ، فِيهِمَا أَبْوَابٌ مُفَتَّحَةٌ، وَعَلَى الْأَبْوَابِ سُتُورٌ مُرْخَاةٌ، وَعَلَى بَابِ الصِّرَاطِ دَاعٍ يَقُولُ: أَيُّهَا النَّاسُ، ادْخُلُوا الصِّرَاطَ جَمِيعًا، وَلَا تَتَعَرَّجُوا، وَدَاعٍ يَدْعُو مِنْ فَوْقِ الصِّرَاطِ، فَإِذَا أَرَادَ يَفْتَحُ شَيْئًا مِنْ تِلْكَ الْأَبْوَابِ، قَالَ: وَيْحَكَ لَا تَفْتَحْهُ، فَإِنَّكَ إِنْ تَفْتَحْهُ تَلِجْهُ، وَالصِّرَاطُ الْإِسْلَامُ، وَالسُّورَانِ: حُدُودُ اللهِ، وَالْأَبْوَابُ الْمُفَتَّحَةُ: مَحَارِمُ اللهِ، وَذَلِكَ الدَّاعِي عَلَى رَأْسِ الصِّرَاطِ: كِتَابُ اللهِ، وَالدَّاعِي مِنِ فَوْقَ الصِّرَاطِ: وَاعِظُ اللهِ فِي قَلْبِ كُلِّ مُسْلِمٍ».

لە نەواسی کوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە مسند أحمد - 17634

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە بۆ ئیسلام نمونەیەکی هێناوەتەوە کە وەکو ڕێگایەکی ڕاست وایە کە هیچ خواروخێچیەکی تێدا نیە، ولە لایەکانى ئەم ڕێگایە، دوو دیوار هەیە و ئەمانە سنوورەکانى خواى گەورەن، لەنێو دیوارەکاندا دەرگای کراوە هەن ئەمانە حەرامکراوەکانن، لەسەر ئەم دەرگایانە پەردە هەیە وا دەکات ئەوەى تێدەپەڕێت نەزانێت چ لەپشت پەردەکەوە هەیە، لەسەر ڕێگاکە بانگخوازێک هەیە کە خەڵکی ئاراستە وڕێنموێنی دەکات وپێیان دەڵێـت: لەسەری بڕۆن و لامەدەن بۆ ئەملاو ئەولا، ئەم بانگخوازە قورئانە، وبانگخوازێکی تر هەیە لە سەرەوەى ڕێگاکە؛ ئەم بانگخوازە هەرکاتێک کەسێ تێپەڕبوو بەسەر ڕێگا ڕاستەکەدا بیەوێت کەمێک لەپەردەی سەر دەرگاکان لابدات ؛ نەهی لێدەکات وپێی دەڵێت: هاوار بەحاڵت مەیکەرەوە ! ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وناتوانیت خۆت بگێڕیتەوە لە نەچوونە ژوورەوە، وئەم بانگخوازە ئامۆژگاریکاری خودایە لەدڵی هەموو مسوڵمانێکدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. تەنها ئیسلام ئاینی هەقە، وتەنها ڕێبازی ڕاستە کە دەمانگەیەنێت بە بەهەشت.
  2. واجبێتی پابەندبوون بە سنوورەکانى خواى گەورە وبەوەى حەڵاڵ وحەرامی کردووە، وکەمتەرخەمی تێیدا دەبێتە هۆی تیاچوون.
  3. فەزڵ وپلەوپایەى قورئانی پیرۆز وهاندان بۆ کردەوەپێکردنی، چونکە هیدایەت ونور وڕۆشنایی وسەرفرازیی تێدایە.
  4. ڕەحمی خواى گەورە بە بەندەکانى وئەوەى لە نێو دڵیاندا چاندوویەتی کە ڕێگریان لێدەکات لە تووشبوون بە تاوانە فەوتێنەرەکان، و ئامۆژگاری وئاگاداریان دەکاتەوە لە کەوتنە نێو داوى تاوانە لەناوبەرەکان.
  5. خواى گەورە بە ڕەحمەتی خۆی چەند بەربەستێکی داناوە بۆ بەندەکان کە دەبێتە ڕێگر لە تووشبونیان بە تاوانەکان.
  6. لە ئامراز وهۆکارەکانى فێرکردن هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى تێگەیشتن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو