1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد

عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَنَحْنُ فِتْيَانٌ حَزَاوِرَةٌ، فَتَعَلَّمْنَا الإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نَتَعَلَّمَ القُرْآنَ، ثُمَّ تَعَلَّمْنَا القُرْآنَ، فَازْدَدْنَا بِهِ إِيمَانًا.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جوندوبی کوڕی عبد اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد.

(سەحیح - ڕاست) (ابن ماجه) ڕیوایەتی كردووە سنن ابن ماجه - 61

شیکردنەوە

جوندوبی کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین، و گەنجی بەهێز و توندوتۆڵ بووین؛ و نزیک بووین لە پێگەیشتن، لەلای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فێری باوەڕ دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر بین، پاشان كاتێك فێری قورئان بووین؛ بەهۆیەوە باوەڕمان زیادی كرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیمان (باوەڕ) زیاد وکەم دەکات.
  2. ڕیزبەندی و ڕێکخستنی کارە لەپێشینەکان (ئەولەویەتەکان) لە کاتی پەروەردەکردنی نەوەی نوێدا، و بەپەرۆشی لەسەر پڕکردنیان بە ئیمان.
  3. قورئان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئیمان، و دڵ پێی ڕووناک دەبێتەوە، و سینگ پێی فراوان دەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية