1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی

عَنْ سَعْدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
كُنْتُ أَرَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ، وَعَنْ يَسَارِهِ، حَتَّى أَرَى بَيَاضَ خَدِّهِ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی.

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 582

شیکردنەوە

سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە ئەو سپێتی ڕوومەتی پێغەمبەری دەبینی -صلى الله عليه وسلم-؛ کاتێک لە نوێژەکەیدا سەلامی دەدایەوە، ئەمیش بەهۆی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوەیدا، بەلای ڕاستیدا سەلامی یەکەمی دەدایەوە و بەلای چەپیدا سەلامی دووەمی دەدایەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەوایەتی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوە لەكاتی سەلامدانەوە؛ بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.
  2. ڕەوایەتی دوو سەلامدانەوەكە بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.
  3. نەوەوی دەڵێت: ئەگەر هەردوو سەلامەكەی دایەوە بە لای ڕاستی یان هەردووكیان بە لای چەپی یان هەردووكیان بە ڕووبەڕووی خۆی (لە پێشی خۆی)، یان یەکەمیان بە لای چەپی و دووەمیان بە لای ڕاستی، ئەوا نوێژەکەی دروستە و دوو سەلامەكە ئەنجامدراون، بەڵام فەزڵی چۆنیەتی ئەنجامدانی لەدەستداوە (بەپێی سونەت).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية