1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر

عَن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لاَ يُشِيرُ أَحَدُكُمْ عَلَى أَخِيهِ بِالسِّلاَحِ، فَإِنَّهُ لاَ يَدْرِي، لَعَلَّ الشَّيْطَانَ يَنْزِعُ فِي يَدِهِ، فَيَقَعُ فِي حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 7072

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی مسوڵمان ئاماژە بۆ برایەكی مسوڵمانی بكات ئینجا بە هەرجۆرێك بێت لە جۆرەكانی چەك، چونكە نازانێت لەوەیە شەیتان وای لێبكات چەكەكە بجوڵێنێت لە دەستیدا، وبراكەی بكوژێت یان ئازاری بدات، بۆیە تووشی تاوانێك دەبێت كە سەرەنجام دەبێتە هۆكاری كەوتنە نێو چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی حورمەت وپارێزراوی خوێنی مسوڵمان.
  2. واجبێتی ڕێزگرتن لە مسوڵمانان وهۆشداریدان سەبارەت بە شەڕ وزیانگەیاندن پێیان بە قسە یان كردەوە، ولەوانەیش: ئاماژە كردن بۆیان بە ئاسن وچەك؛ ئەگەرچیش بە گاڵتەوە بێت چونكە لەوەیە شەیتان تووشی هەڵەی بكات ولێدان لە براكەی لە لای بڕازێنێتەوە، یان چەكەكە لە دەستی دەربچێت وشتێك ڕووبدات بە بێ بژاردەی خۆی وبرای مسوڵمانی تووشی زیان بكات.
  3. ڕێگرتن لە هۆكارەكان ئەمەیش بە نەهی كردن لەو شتانەی كە دەبنە هۆی تووشبوون بە حەرامكراو.
  4. بەپەرۆشی لەسەر سەلامەتبوونی كۆمەڵگا وپاراستنی پەیوەندی لە نێوان خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە ترساندن وتۆقاندنیان ئەگەرچیش بە ئاماژە وهەڕەشە بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

41 زمان
EN English ئینگلیزی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية