عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ ادْعُ عَلَى المُشْرِكِينَ قَالَ:
«إِنِّي لَمْ أُبْعَثْ لَعَّانًا، وَإِنَّمَا بُعِثْتُ رَحْمَةً».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بكە لەسەر موشریكەكان، ئەویش فەرمووی:
«من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2599

شیکردنەوە

داوا لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرا کە نزا بكات لەسەر موشریکەکان، ئەویش فەرمووی: من لەلایەن خوداوە نەنێردراوم بۆئەوەی نەفرەتکار بم، و داوا بکەم كە خەڵکی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی خودا و لە خێر بێبەش بکرێن، من بۆ ئەمە نەنێردراوم، بەڵکو نێردراوم بۆئەوەی ببمە هۆکاری خێر و ڕەحمەت بۆ خەڵکی بەشێوەیەكی گشتی، و بۆ باوەڕدارانیش بەتایبەتی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. كامڵێتی ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. گرنگی پاکڕاگرتنی زمان لە جنێودان و نەفرەتکردن ئەمیش وەكو شوێنکەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
  3. ئاماژەیە بۆ نەهی كردن لە نەفرەتکردن.
  4. هاندان بۆ بە ڕەحمەت و بەزەیی بوون بەرامبەر بە خەڵکی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية