1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)

عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما:
عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه كان إذا دخل المسجد قال: «أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرَّجِيم»، قال: أَقَطُّ؟ قلت: نعم، قال: فإذا قال ذلك قال الشيطان: حُفِظَ منِّي سائر اليوم.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)^» (كەسێك) ووتی: هەر ئەوەندەی ووت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە. ^(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)

(حەسەن - باش) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 466

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە نێو مزگەوتەوە ؛ دەیفەرموو: (أعوذ بالله العظيم) واتە: (پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن) ؛ پەنا دەگرم بە الله وسیفەتەكانی. (وبوجهه الكريم) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە ڕووی بەخشندەی) ؛ كە پەروەردگارێكی بەخشندە وبەخشەرە. (وسلطانه) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە دەسەڵاتی) ؛ زاڵبوون وهێز وتوانای بەسەر هەركەسێكدایە كە بیەوێت لە خوڵقێنراوەكانی. (سلطانه القديم) واتە: (وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری) ؛ كە دەسەڵاتی ئەزەلیە وهەربوونی هەبووە لەسەرەتاوە بۆ هەتاهەتایە. (من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتانى نەفرینلێکراو) ؛ كە ئەم شەیتانە دوورخراوەتە ودەركراوە لە ڕەحمەتی الله، هەروەها بە مانای ئەوە دێت: خودایە بمپارێزە لە شەیتان وقسە و وەسوەكانی وگومڕاكردن وبەلادابردنی، چونكە ئەو هۆكاری گومڕاكردنە وهاندەرە بۆ لاڕێی ونەفامی، بە عبد الله ی كوڕی عەمرو ووترا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەمەی فەرموو؟ ووتی: بەڵێ.
ئەگەر مسوڵمان ئەم نزایە بڵێت لەكاتی چوونە نێو مزگەوت؛ شەیتان دەڵێت: ئەم كەسە خۆی لە من پاراست لە هەموو كاتەكدا؛ لە ڕۆژ وشەودا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وگەورەیی نزا كردن بەم زیكرە لەكاتی چوونە مزگەوت، وئەوەی دەیڵێت لە شەیتان پارێزراو دەبێت بەدرێژایی ڕۆژەكە.
  2. هۆشداریدان لە شەیتان، وئەو لە سەنگەردایە بۆ مسوڵمان ؛ بۆئەوەی گومڕای بكات و بەلاڕێیدا بیبات.
  3. مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە گومڕایی و بەلاڕێدا بردنی شەیتان هێندەی ئەوەی لە دڵیدایە لە ئیمان بە الله وتێڕامان لەم نزایە وباوەڕبوونی بەو پاداشتدەی الله دەیبەخشێت بەهۆی ووتنی ئەم نزایە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية