1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە

عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قال: أَخْبَرَنِي عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ:
أَنَّ رَجُلًا تَوَضَّأَ فَتَرَكَ مَوْضِعَ ظُفُرٍ عَلَى قَدَمِهِ فَأَبْصَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «ارْجِعْ فَأَحْسِنْ وُضُوءَكَ» فَرَجَعَ، ثُمَّ صَلَّى.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب پێمی فەرموو:
پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە»، بۆیە گەڕایەوە (دەستنوێژی گرت)، پاشان نوێژی کرد.

سەحیحە بە ئاماژەكانی تر (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 243

شیکردنەوە

عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی كە دەستنوێژگرتنی تەواو كردبوو، وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى ئاوی دەستنوێژ پێی نەگەیشبوو، لەگەڵ ئاماژەكردن بۆ ئەو شوێنە كە نەیشۆردبوو، فەرمووی: بگەڕێوە بە ڕێکی وتەواوی دەستنوێژ بگرە، وئەندامەکانی دەست نوێژ بە جوانی بشۆرە پیاوەكەیش گەڕایەوە ودەستنوێژی بەكامڵی گرت، پاشان نوێژی كرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی پەلەکردن لە فەرمان بە چاکە، وڕێنموێنی کردنی کەسی نەزان وبێ ئاگا؛ بەتایبەت ئەگەر هەڵە ونەزانین وخراپەكەی ببێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی پەرستنەكەی.
  2. واجبێتی شۆردنی هەموو ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن بە ئاو؛ وهەرکەسێک بەشێک لە ئەندامەکان نەشوات ئەگەرچیش کەم بێت ئەوا دەستنوێژەکەى دروست نییە، ودەبێت دەستنوێژەکەى دووبارە بکاتەوە لە سەرەتاوە ئەگەر كاتی بینینی ئەو شوێنە نەشۆردراوە دوور بێت لەكاتی تەواوبوونی دەستنوێژەکە.
  3. ڕێنموێنیكردن بۆ دەستنوێژگرتن بە ڕێكی وجوانی، ئەمیش بەوە دەبێت بە کامڵی وجوانی هەموو ئەندامەکانى بشوات بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا فەرمانى پێکراوە.
  4. پێیەكان لە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتنن، وتەنها مەسحكردنیان بەس نییە، بەڵكو دەبێت بشۆردرێن.
  5. واجبێتی شۆردنی ئەندامەکانى دەستنوێژ لە پاش یەکتر بە بێ بوونی ماوە لە نێوانیان ؛ بەشێوەیەک دەبێت هەموو ئەندامێك بشوات پێش ئەوەی ئەندامە شۆراوەكەی پێشی وشك بێتەوە.
  6. نەزانین ولەبیرچوون نابنە هۆی لاچوونی واجبێتی، بەڵکو دەبنە هۆی گوناهبار نەبوون؛ ئەم پیاوە بە جوانى دەستنوێژی نەگرت لە کاتێکدا زانستی نەبو بەو بابەتە، لەگەڵ ئەمەیشدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبێتی دەستنوێژگرتنەوەى لەسەری لانەبرد، وفەرمانى پێیکرد بە جوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية