1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رضي الله عنه قَالَ: كَانَتْ عَلَيْنَا رِعَايَةُ الْإِبِلِ فَجَاءَتْ نَوْبَتِي فَرَوَّحْتُهَا بِعَشِيٍّ فَأَدْرَكْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَائِمًا يُحَدِّثُ النَّاسَ فَأَدْرَكْتُ مِنْ قَوْلِهِ:
«مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَتَوَضَّأُ فَيُحْسِنُ وُضُوءَهُ، ثُمَّ يَقُومُ فَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ، مُقْبِلٌ عَلَيْهِمَا بِقَلْبِهِ وَوَجْهِهِ، إِلَّا وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ» قَالَ فَقُلْتُ: مَا أَجْوَدَ هَذِهِ، فَإِذَا قَائِلٌ بَيْنَ يَدَيَّ يَقُولُ: الَّتِي قَبْلَهَا أَجْوَدُ، فَنَظَرْتُ فَإِذَا عُمَرُ قَالَ: إِنِّي قَدْ رَأَيْتُكَ جِئْتَ آنِفًا، قَالَ: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُبْلِغُ - أَوْ فَيُسْبِغُ - الْوَضُوءَ ثُمَّ يَقُولُ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ إِلَّا فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَةُ يَدْخُلُ مِنْ أَيِّهَا شَاءَ».

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو، ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا گەڕامەوە وگەیشتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە وەستا بوو وقسەی بۆ خەڵکی دەکرد وبیستم کە دەیفەرموو:
«هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»، دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»، دەستبەجێ لەوێدا گوێم لە کەسێک بوو لە پێشمدا ووتی: «ئەو وتەی پێشووتر بە نرختر بوو»، سەیرم كرد عومەری کوڕی خەتابە، ووتی: «بینیم تۆزێک پێش ئێستا هاتیت»، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وپاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله)^؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاکەى بەهەشتی بۆ دەکرێتەوە لە هەردەرگایەک بیەوێت دەچێتە ژوورەوە». ^(واتا: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە)

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 234

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك قسەی بۆ خەڵكی دەكرد؛ فەزڵ وپاداشتی مەزنی دوو كردەوەی ڕوونكردەوە:
یەكەم: هەركەسێك بە ڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت بەو شێوەیەی لە سوننەتدا هاتووە، وهەر ئەندامێك مافی خۆی پێبدات؛ پاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە) ؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە ولە هەركامێكیان بیەوێت دەچێتە نێویەوە.
دووەم: هەركەسێك بەم شێوە ڕێك وكامڵە دەستنوێژ بگرێت، پاشان لەپاش دەستنوێژگرتن دوو ڕكات نوێژ بكات؛ بە دڵسۆزی وخشوعەوە وڕوو وهەموو ئەندامەكانی لاشەی ملكەچ بن بۆ الله، ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی فەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ئەمیش بە بەخشینی پاداشتی زۆر وگەورە لەسەر كردەوەیەكی كەم.
  2. ڕێگەپێدراوی: دەستنوێژگرتن بە جوانی وکامڵی، وئەنجامدانى دوو ڕکات نوێژ بە خشوع لە پاش دەستنوێژگرتن ؛ ئەمە هۆکارە بۆ بەدەستهێنانى پاداشتی زۆر ومەزن.
  3. دەستنوێژگرتن بە جوانى، و ووتنی ئەم زیکرە ڕاستەوخۆ لە پاش دەستنوێژگرتن، لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ چوونە بەهەشت.
  4. بۆ ئەو كەسەیشی خۆی شۆردووە ؛ سوننەتە ئەم زیكرە بڵێت.
  5. بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر خێر؛ لە فێربوون وبڵاوكردنەوەی، وهاوكاری كردنی یەكتر لەسەر ئەم بابەتە ولە كاروباری گوزەرانیان.
  6. زیكر كردن لەپاش دەستنوێژگرتن هۆكارە بۆ پاككردنەوە وڕزگاركردنی دڵ لە شیرك -هاوبەشدانان-، هەروەكو چۆن دەستنوێژگرتن هۆكارە بۆ پاككردنەوەی لاشە وخاوێنكردنەوە وڕزگاركردنی لە چڵك وپیسییەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية