عَنْ عَمْرِو بْنُ سُلَيْمٍ الأَنْصَارِيُّ قَالَ: أَشْهَدُ عَلَى أَبِي سَعِيدٍ قَالَ: أَشْهَدُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الغُسْلُ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ، وَأَنْ يَسْتَنَّ، وَأَنْ يَمَسَّ طِيبًا إِنْ وَجَدَ».

لە عەمروی کوڕی سولەیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 880

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی جەختی لەسەر كراوەتەوە وەكو واجب ؛ دەرهەق بە مسوڵمانێكی نێر وباڵغ لە ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی واجبە لەسەریان، وهەروەها سونەتە ددانی بە سیواك وهاوشێوەكانی پاك بكاتەوە، وهەر بۆنێكی خۆش بێت لەخۆی بدات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر سونەتێتی خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا لەسەر هەموو پیاوێکی مسوڵمانی باڵغ.
  2. پاکوخاوێنی ولابردنی بۆنی ناخۆش داواکراوە لە شەریعەتدا لەسەر مسوڵمان.
  3. بەگەورەدانانی ڕۆژی هەینی، وخۆ ئامادەكردن بۆی.
  4. جەختكردنەوە لەسەر سونەتێتی سیواك كردن بۆ نوێژی جومعە.
  5. سونەتێتی بۆنی خۆش لەخۆدان پێش چوون بۆ نوێژی جومعە.
  6. ئافرەت ئەگەر لە ماڵ دەربچێت بۆ نوێژكردن یان شوێنی تر ؛ نابێت بۆن لە خۆی بدات، چونكە لە سونەتدا ئەم كارە حەرامكراوە.
  7. باڵغ بوون بە چەند نیشانەیە دەردەكەوێت، سیانیان لە پیاو وئافرەتدا هەن، بریتین لە: یەكەم: تەواوكردنی پانزە ساڵ، دووەم: دەرچووی مووی زبر لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێ، سێیەم: دەرچوونی مەنی لە ئەندامی زاوزێ بەهۆی لەشگرانی لەكاتی خەو یان شەهوەت ئەگەرچیش تووشی لەشگرانی نەبووبێت لەخەودا، سەبارەت بە نیشانەی چوارەم تایبەتە بە ئافرەت ئەویش بریتیە لە: سووڕی مانگانە -حەیز-، ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە هات ؛ ئەوا باڵغ بووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية