1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە

عَن هَانِئ مَوْلَى عُثْمَانَ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: كَانَ عُثْمَانُ إِذَا وَقَفَ عَلَى قَبْرٍ بَكَى حَتَّى يَبُلَّ لِحْيَتَهُ، فَقِيلَ لَهُ: تُذْكَرُ الْجَنَّةُ وَالنَّارُ فَلَا تَبْكِي، وَتَبْكِي مِنْ هَذَا؟ فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«إِنَّ الْقَبْرَ أَوَّلُ مَنْزِلٍ مِنْ مَنَازِلِ الْآخِرَةِ، فَإِنْ نَجَا مِنْهُ فَمَا بَعْدَهُ أَيْسَرُ مِنْهُ، وَإِنْ لَمْ يَنْجُ مِنْهُ فَمَا بَعْدَهُ أَشَدُّ مِنْهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە هانیئی -بەندەی ئازادکراو- لە لایەن عوسمانەوە دەڵێت: ئەگەر عوسمان لەسەر گۆڕ ڕابوەستایە دەگریا هەتاوەکو ڕیشی تەڕ دەبوو، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەکەیت ناگریت؛ بەڵام لەسەر ئەمە -لەسەر گۆڕ- دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە».

(حەسەن - باش) (الترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2308

شیکردنەوە

پێشەوای ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر لەسەر گۆڕێك بوەستایە دەگریا هەتاوەكو ڕیشی تەڕ دەبوو بە فرمێسكەكانی، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەكرێت ناگریت وەكو بەپەرۆشبوونێك بۆ بەهەشت وترسێك لە ئاگری دۆزەخ! بەڵام لەسەر گۆڕ دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: گۆڕ یەكەم قۆناغە لە قۆناغەكانی قیامەت، ئەگەر بەندە پارێزراو بوو وڕزگاری بوو لێی ئەوا ئەوەی لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر ڕزگاری نەبوو لە سزای گۆڕ؛ ئەوا ئەو سزایەی لە پاشی دێت سەختترە لەوەی تێیدایە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی تەقواداری ولە خوا ترسانی عوسمانى کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەو یەکێکە لەوانەی موژدەی چوونە بەهەشتیان پێدراوە.
  2. گریان ڕێگەپێدراوە لەکاتى بیرکردنەوە لە ناڕەحەتیەکانى نێو گۆڕ وقیامەت.
  3. جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى لەنێو گۆڕدا ڕوو دەدات لە نیعمەت وسزادان.
  4. هۆشداریدان وترساندن سەبارەت بە سزای نێو گۆڕ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

44 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية