1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا مَاتَ عُرِضَ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالعَشِيِّ، إِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ، وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ، فَيُقَالُ: هَذَا مَقْعَدُكَ حَتَّى يَبْعَثَكَ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر خەڵكی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، ودەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1379

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕایدەگەیەنێت كە هەر بەندەیەك بمرێت؛ ئەوا شوێن وپلە وپایەی تایبەتی خۆی پێنیشان دەدرێت لە بەهەشت یان لە دۆزەخ؛ لە سەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا، شوێنی لە بەهەشتدا دەبێت ئەگەر خەڵكی بەهەشت بێت، وشوێنی لە دۆزەخدا دەبێت ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بێت، وپێی دەووترێت: (ئەمە شوێنی تۆیە كە بۆی دەچیت لە ڕۆژی قیامەتدا). پیشاندانیان ئاسوودەییە بۆ ئیمانداران، وئازاردانی كافرەكانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سزای گۆڕ وخۆشی ونیعمەتەکانى نێو گۆڕ؛ هەق وڕاستین.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم پیشاندانە ئاشكرا دەكرێت بۆ ئیمانداری تەقوادار وكافر، بەڵام ئەو ئیماندارەی تاوانی گەورەی لە ئەستۆیە؛ ڕەنگە ئەویش شوێن وچارەنووسی هەتاهەتایی پێ پیشان بدرێت لە بەهەشتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية