عَنْ يحيى بنِ عُمَارةَ المَازِنِيِّ قَالَ:
شَهِدْتُ عَمْرَو بْنَ أَبِي حَسَنٍ سَأَلَ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدٍ، عَنْ وُضُوءِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَدَعَا بِتَوْرٍ مِنْ مَاءٍ، فَتَوَضَّأَ لَهُمْ وُضُوءَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَكْفَأَ عَلَى يَدِهِ مِنَ التَّوْرِ، فَغَسَلَ يَدَيْهِ ثَلاَثًا، ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فِي التَّوْرِ، فَمَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ وَاسْتَنْثَرَ، ثَلاَثَ غَرَفَاتٍ، ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فَغَسَلَ وَجْهَهُ ثَلاَثًا، ثُمَّ غَسَلَ يَدَيْهِ مَرَّتَيْنِ إِلَى المِرْفَقَيْنِ، ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فَمَسَحَ رَأْسَهُ، فَأَقْبَلَ بِهِمَا وَأَدْبَرَ مَرَّةً وَاحِدَةً، ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَيْهِ إِلَى الكَعْبَيْنِ.

لە یەحیای كوڕی عومارەی مازنیەوە دەڵێت:
لەوکاتەی عەمرو کوڕی ئەبی حەسەن پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد ئامادەبوم سەبارەت بە دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە گۆزەكەوە ئاوی کرد بە دەستەکانیا، وسێ جار شۆردنی، ودەستی خستە ناو گۆزەکەوە، (ئاوی دەرهێنا) وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (وئاوی دەرهێنا) ؛ وسێ جار دەم وچاوی شۆر، دواتر هەردوو دەستی -باڵەكانی- دوو جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (ئاوی دەرهێنا) وسەری مەسح کرد، (دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەر سەریدا) ؛ یەک جار [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 186

شیکردنەوە

عبداللەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری ڕوونكردەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بەشێوەیەكی كرداری، داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، سەرەتا دەستەكانی شۆرد -هەتاوەكو مەچەك-، گۆزەكەی لار كردەوە وئاوی كرد بەسەر دەستەكانیدا وسێ جار شۆردنی ؛ لە دەرەوەی گۆزەكە، وپاشان دەستی خستە ناو گۆزەکەو، وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان بە چنگ ئاوی لە گۆزەكە هێنا وڕووی سێ دەم وچاوی شۆرد، دواتر بەچنگ ئاوی دەرهێنا وهەردوو دەستی دوو جار شۆرد ؛ هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكە وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وسەری بەدەستەكانی مەسح کرد، بەپێشەوەی سەر -سەرەوەی نێوچەوان- دەستپێكرد ودەستەكانی برد بەرەو پشتەوەی سەری هەتاوەكو سەرەوەی مل، پاشان دەستەكانی گەڕاندەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیپێكرد ؛ یەک جار ئەمەی ئەنجامدا [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەڵسوکەوتی مامۆستا باشترین هۆکار وئامرازە بۆ تێگەیشتن وجێگیربوونی زانست، ولەو هەڵسوكەوتانە ؛ فێركردن بە كردەوە.
  2. ڕێگەپێدراوە شۆردنی هەندێک لە ئەندامەکان سێ جار، وهەندێک ئەندامی تر دوو جار، واجب ئەوەیە یەك جار بشۆردرێن.
  3. واجبێتی ڕیزبەندی لە شۆردنی ئەندامەکانى دەستنوێژ ؛ بەو شێوەیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە.
  4. سنووری ڕوو بریتیە لە: بە درێژی؛ شوێنی دەرچوونی قژ لە كەسی ئاسایی هەتاوەكو چەناکە وشوێنی درێژبوونەوەی ڕیش، بە پانی؛ لە گوێ بۆ گوێیەكەی تر.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية