1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رضي الله عنه قَالَ:
قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ مَا النَّجَاةُ؟ قَالَ: «امْلِكْ عَلَيْكَ لِسَانَكَ، وَلْيَسَعْكَ بَيْتُكَ، وَابْكِ عَلَى خَطِيئَتِكَ».

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2406

شیکردنەوە

عوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕزگاربوونی ئیماندار لە دونیا وقیامەتدا؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پابەندی سێ شت بە:
یەكەم: زمان بپارێزە وبەدووری بگرە لە ووتنی هەرشتێك كە خێری تێدا نەبێت، ولە ووتنی هەرشتێك شەڕ وخراپەی تێدا بێت، وتەنها باسی خێر وچاكە بكە.
دووەم: پەیوەستی ماڵەكەت بە بۆ پەرستنی الله لەكاتی تەنهابووندا، وسەرقاڵی گوێڕایەڵی وبەندایەتی كردن بە بۆ الله -عز وجل-، وبە مانەوە لە ماڵەكەت دوور بە لە هەموو فیتنە وخراپەیەك.
سێیەم: وبگری وپەشیمان بەرەوە وتەوبە بكە لە هەموو تاوان وگوناهێك كە كردووتە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر زانینی ڕێگاكانی ڕزگاربوون.
  2. ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی ڕزگاربوون لە دونیا وقیامەتدا.
  3. ئامۆژگاری كردنی مرۆڤ بەوەی سەرقاڵی نەفسی خۆی بێت ئەگەر نەیتوانى سوود بە خەڵکی بگەیەنێت، هەروەها تێكەڵ نەبوون لەگەڵ خەڵكی ئەگەر بترسێت لە زیان لەسەر دینداریەکەى یان نەفسی.
  4. ئاماژە كردن بۆ گرنگیدان بە مانەوە لە ماڵ بەتایبەتی لەكاتی فیتنەدا، چونكە ئەمە لە هۆكارەكانی پاراستنی ئاین ودینداریە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية