عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أَتَدْرُونَ مَا الْمُفْلِسُ؟» قَالُوا: الْمُفْلِسُ فِينَا مَنْ لَا دِرْهَمَ لَهُ وَلَا مَتَاعَ، فَقَالَ: «إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِي يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِصَلَاةٍ وَصِيَامٍ وَزَكَاةٍ، وَيَأْتِي قَدْ شَتَمَ هَذَا، وَقَذَفَ هَذَا، وَأَكَلَ مَالَ هَذَا، وَسَفَكَ دَمَ هَذَا، وَضَرَبَ هَذَا، فَيُعْطَى هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يُقْضَى مَا عَلَيْهِ أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ، ثُمَّ طُرِحَ فِي النَّارِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2581

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەزانن كەسی مایەپووچ -موفلیس- كێیە؟ ووتیان: مایەپووچ لەلای ئێمە ؛ ئەو كەسەیە كە نە پارە ونە شتومەكی هەیە، فەرمووی: مایەپووچ لە ئومەتەكەمدا ئەو كەسەیە كە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا وكردەوەی چاكی ئەنجامداوە لە نوێژ وڕۆژوو وزەكاتدان، بەڵام جوێن وتانەی لە كەسایەتی خەڵكی داوە، وپارەی خەڵكی خواردووە ونكۆڵی لێكردووە، وخوێنی خەڵكی ڕشتووە وستەمی لێكردوون، ولە خەڵكی داوە وسوكایەتی پێكردوون، بۆیە چاكەكانی دەدرێت بە ستەملێكراوەكان، وكاتێك چاكەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە؛ ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكان وەردەگیرێت ودەخرێتە سەر تۆماری ستەمكار، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ چونكە هیچ چاكەیەكی نەماوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە کردنی حەرامکراوەکان، بەتایبەتی ئەوەى پەیوەستە بە مافە دارایی و واتاییەکانی بەندەکان.
  2. مافەكانی نێوان بەندەكان لەسەر وەرگرتنەوە و نا-لێبووردەیی و تۆڵەسەندنەوە بنیات نراوە، ومافەكانی پەروەردگار جگە لە شیرك ؛ بنیات نراوە لەسەر لێبووردەیی.
  3. بەکارهێنانی شێوازێکی گفتوگۆ کە ببێتە هۆی سەرنجڕاکێشانى وگرنگیپێدانى بیسەر، بەتایبەت لە بابەتی پەروەردە وڕێنموێنی کردن.
  4. ڕوونكردنەوەی مانای ڕاست وهەقیقی (مایەپووچ:موفلیس)، ئەمیش ئەو كەسەیە كە نەیارەكانی كردەوە چاكەكانی دەبەن لە ڕۆژی قیامەتدا.
  5. تۆڵەسەندنەوە لە قیامەتدا لەوەیە لەسەر هەموو كردەوە چاكەكان بێت، بۆیە هیچ كردەوەیەكی چاك ناهێڵێت.
  6. مامەڵەکردنی خواى گەورە لەگەڵ بوونەوەرەکاندا لەسەر دادپەوەری وهەق وڕاستی بنیات نراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية