1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تَمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّهِ مَسَاجِدَ اللَّهِ، وَلَكِنْ لِيَخْرُجْنَ وَهُنَّ تَفِلَاتٌ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت:
«ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە».

(حەسەن - باش) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 565

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی كردووە لەوەی سەرپەرشتیار و بەرپرسی ئافرەت؛ ڕێگری لە ئافرەت بكات لە چوون بۆ مزگەوت، و فەرمانی بە ئافرەتان کردووە کاتێک كە دەچنە دەرەوە؛ خۆیان بۆن خۆش نەکەن و خۆیان نەڕازێننەوە بە جوانكاریەكان، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری فیتنە و بەلارێدابردنی پیاوان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوخسەتدان بە ئافرەت بۆ نوێژکردن لە مزگەوتدا؛ ئەگەر لە فیتنە پارێزراو بوو، و بەبێ خۆڕازاندنەوە و بەبێ بۆن لەخۆدان چووە دەرەوە.
  2. لەمەوە بەڵگە وەردەگیرێت کە ئافرەت لە ماڵی مێردەکەی ناچێتە دەرەوە مەگەر بە مۆڵەتی ئەو نەبێت، چونکە فەرمانەکە ئاڕاستەی مێردەکان کراوە بۆ ڕێگەپێدان.
  3. بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر ئافرەتان، و ڕێگری نەکردن لێی لە ئەو شتانەی کە لەوانەیە خێری تێدا بێت بۆیان؛ وەک چوونە دەرەوە بۆ فێربوونی زانست و شتی لەو جۆرە.
  4. جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵات وسەرپەرشتیاری پیاو بەسەر ئافرەتەوە، هەروەها گرنگیپێدانى وڕەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانى.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية