عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرٍو رَضيَ اللهُ عنهما قَالَ:
رَجَعْنَا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ مَكَّةَ إِلَى الْمَدِينَةِ حَتَّى إِذَا كُنَّا بِمَاءٍ بِالطَّرِيقِ تَعَجَّلَ قَوْمٌ عِنْدَ الْعَصْرِ، فَتَوَضَّؤُوا وَهُمْ عِجَالٌ، فَانْتَهَيْنَا إِلَيْهِمْ وَأَعْقَابُهُمْ تَلُوحُ لَمْ يَمَسَّهَا الْمَاءُ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «وَيْلٌ لِلْأَعْقَابِ مِنَ النَّارِ أَسْبِغُوا الْوُضُوءَ».

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
گەڕاینەوە لە مەككەوە بەرەو مەدینە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەتا گەیشتینە لای هەندێك ئاو لە ڕێگادا ؛ هەندێك خەڵك پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، و بەپەلە دەستنوێژیان گرت، كاتێك گەیشتنیە لایان پاژنەی پێیان وشكی پێوە دیاربوو وئاو تەڕی نەكردبوو، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 241

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەككەوە بەرەو مەدینە سەفەری كرد وهاوەڵانی لەگەڵدا بوو، ولە ڕێگەیاندا هەندێك ئاویان -وەكو گۆمێكیان- بینی، هەندێك لە هاوەڵان دەستبەجێ پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، بەڵام پاش دەستنوێژگرتنیان پاژنەی پێی هەندێكیان ئاوی پێنەگەیشتبوو و وشك دیاربوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سزا وتیاچوون لەسەر ئەوانەی كەمتەرخەمن لە شۆردنی پاژنەی پێیان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وفەرمانی پێیان كرد زۆر بەجوانی وڕێكی وتەواوی دەستنوێژ بگرن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی شۆردنی پێیەكان لەكاتی دەستنوێژگرتندا، چونكە ئەگەر تەنها مەسحكردنی پێیەكان بە ئاو بەس بووایە ؛ ئەوا هەڕەشەی ئاگر نەدەكرا لە ئەو كەسەی پاژنەی پێی ناشوات.
  2. واجبێتی شۆردنی هەموو ئەندامانەی دەست نوێژ لەكاتی دەستنوێژگرتندا، وئەگەر بەشێكی كەم نەشوات لەو بەشانەی واجبە شۆردنیان ؛ بەئەنقەست و بەهۆی كەمتەرخەمی ئەوا نوێژەكەی دروست نییە.
  3. گرنگی فێركردنی كەسی نەزان وڕێنموێنی كردنی.
  4. كەسی زانا نكۆڵی دەكات لە كەمتەرخەمی لە فەرز وسونەتەكان ؛ بەڵام بە شێوازێكی گونجاو.
  5. موحەمەد ئیسحاق دەهلەوی دەڵێت: جوانی وتەواوی دەستنوێژگرتن سێ جۆرە: فەرز ؛ ئەمیش شۆردنی هەموو بەشەكانی ئەندامەكان دەگرێتەوە یەك جار، وسونەت ؛ ئەمیش بریتیە لە شۆردنی ئەندامەكان سێ جار، وموستەحەب ؛ ئەمیش سێ جار شۆردنی ئەندامەكان دەگرێتەوە لەگەڵ مانەوە وپەلەنەکردن لە شۆردنی دەست نوێژ

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية