عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ وَفَاتِهِ بِثَلَاثٍ يَقُولُ:
«لَا يَمُوتَنَّ أَحَدُكُمْ إِلَّا وَهُوَ يُحْسِنُ بِاللهِ الظَّنَّ».

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو؛ سێ ڕۆژ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فەرمووی:
« با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2877

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی مسوڵمانی داوە بۆئەوەی لەسەر حاڵەتێك بمرێت كە گومانی باشی بە الله هەیە؛ ئەمیش بە زاڵكردنی لایەنی هیوا وڕەجا لەكاتی سەرەمەرگدا بەوەی الله ڕەحمی پێدەكات ولێی خۆشدەبێت، چونكە ترس داواكراوە بۆ چاككردنی كردەوە، وئەو حاڵەتە كردەوە كردنی تێدا نییە، بۆیە داواكراوە لایەنی هیوا وڕەجا زاڵ بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ڕێنموێنی کردنی ئومەتەکەى، وزۆری بەزەیی ونەرمونیانی بەرامبەریان لە هەموو حاڵەتێکدا، تەنانەت لە کاتی ئەو نەخۆشییەى کە تێیدا وەفاتی کرد ئامۆژگاری ئومەتەکەى دەکرد وڕێگاکانى ڕزگاربوونی پێ نیشان دەدان.
  2. تەیبی دەڵێت: ئێستا كردەوەكانتان چاك بكەن بۆئەوەی گومانتان بە الله باش بێت لەكاتی مردندا، چونكە ئەوەی كردەوەی خراپ بێت ئەوا لەكاتی مردندا گومانی خراپ دەبێت بەرامبەر پەروەردگاری.
  3. باشترین ڕەوشی بەندە ئەوەیە مامناوەند بێت لەنێوان هیوا وترس لەگەڵ زاڵبوونی خۆشەویستی، چونكە خۆشەویستی سوواریە، وهیوا ڕێبەرە، وترس لێخوڕە، وخوای گەورە یارمەتی دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانج بە فەزڵ وبەخشندەیی خۆی.
  4. ئەو كەسەی نزیكە لە كەسێك گیان لەدەست دەدات؛ دەبێت یارمەتی بدات بۆئەوەی لایەنی هیوا وگومان باشی بە الله زاڵ بێت بەسەر دڵیدا، هەروەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو سێ جار لەپێش مردنی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية