1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ:
سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى: يَا ابْنَ آدَمَ إِنَّكَ مَا دَعَوْتَنِي وَرَجَوْتَنِي غَفَرْتُ لَكَ عَلَى مَا كَانَ فِيكَ وَلاَ أُبَالِي، يَا ابْنَ آدَمَ لَوْ بَلَغَتْ ذُنُوبُكَ عَنَانَ السَّمَاءِ ثُمَّ اسْتَغْفَرْتَنِي غَفَرْتُ لَكَ، وَلاَ أُبَالِي، يَا ابْنَ آدَمَ إِنَّكَ لَوْ أَتَيْتَنِي بِقُرَابِ الأَرْضِ خَطَايَا ثُمَّ لَقِيتَنِي لاَ تُشْرِكُ بِي شَيْئًا لأَتَيْتُكَ بِقُرَابِهَا مَغْفِرَةً».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».

(حەسەن - باش) (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە سنن الترمذي - 3540

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وهیوات بە ڕەحمەتی من هەبێت، وبێ هیوا نەبیت؛ ئەوا گوناهەكانت دەپۆشم و بەبێ گرنگیدان پێیان، ئەگەرچیش ئەم گوناهە لە تاوانە گەورەكان بێت. ئەی نەوەی ئادەم: ئەگەر تاوانەكانت هێندە زۆر بن نێوان ئاسمان وزەوی پڕ بكەن لە هەموو لایەكەوە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من دەیانسڕمەوە ولە هەموویان خۆشدەبم بەبێ گرنگیدان بە زۆریان.
ئەی نەوەى ئادەم: لەپاش مردنت و گەیشت پێم ئەگەر تاوانەکانت هێندە زۆر بن وپڕ بە زەوی بن؛ لەكاتێكدا تۆ لەسەر تەوحید -یەك خوار پەرستی- وەفاتت كردبێت وهیچ هاوبەشێكت بۆ من دانەنابێت، ئەوا من بەرامبەر ئەم گوناهـ وتاوانانە؛ هێندەی زەوی لێخۆشبوونم بۆت ئامادە كردووە، چونكە لێخۆشبوونی من فراوانە، ولە هەموو گوناهـ وتاوانەكان خۆشدەبم جگە لە شیرك نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فراوانی ڕەحمەت ولێخۆشبوون وفەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
  2. فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەكخواپەرستی-، وخوای گەورە لە گوناهـ وتاوانی یەكخواپەرستەكان -موەحیدەكان- خۆشدەبێت.
  3. ترسناكی شیرك وخوای گەورە لە موشریكەكان خۆش نابێت.
  4. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سێ هۆكاری تێدایە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان، یەكەم: نزا كردن بە هیواوە، دووەم: داوای لێخۆشبوون وتەوبە كردن، سێیەم: مردن لەسەر تەوحید.
  5. ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
  6. تاوانەكان سێ جۆرن؛ یەكەم: هاوبەشدانان بۆ الله؛ ئەم تاوانە خوای گەورە لێی خۆش نابێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ﴾ واتە: ﴿ھەر کەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە﴾. دووەم: ستەمكردنی بەندە لە نەفسی خۆی بە كردنی گوناهەكان ؛ لەنێوان خۆی وپەروەردگاری، خوای گەورە -عز وجل- بە ویستی خۆی ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت. سێیەم: ئەو تاوانانەی ستەمكردنی بەندەكانە لە یەكتر، خوای گەورە لەم تاوانانە خۆش نابێت هەتاوەكو تۆڵەسەندنەوە ودادپەروەری دێتە دی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو