1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت

عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ مَسعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ صِدِّيقًا، وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ كَذَّابًا».

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2607

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە ڕاستگۆیی، وڕایگەیاندووە كە پابەندبوون پێوەی مرۆڤ دەگەیەنێت بە كردەوەی چاكی بەردەوام، وڕاهاتن لەسەر كاری خێر خاوەنەكەی دەگەیەنێت بە بەهەشت، ومرۆڤ بەردەوام ڕاستگۆ بێت لە نهێنی وئاشكرادا شایستەیە پێی بووترێت: ڕاستگۆ؛ ئەمیش كەسێكە لە بەرزترین پلەی ڕاستگۆییدایە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە درۆكردن و ووتنی قسەی پوچەڵ؛ چونكە دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاست، ودەبێتە هۆی كردنی شەڕ وخراپە وتاوان، پاشان خاوەنەكەی دەگەیەنێتە دۆزەخ، وكەسێك بەردەوام درۆ دەكات هەتاوەكو لەلای الله بە درۆزن دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕاستگۆیی ڕەوشتێکی جوان وڕێزدارە ئەمیش بە هەوڵدان وتێکۆشان بەدەست دێت، بۆیە کەسێک بەردەوام ڕاستگۆیە وبە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت، هەتاوەکو ڕاستگۆیی دەبێتە سروشت وخووی، ولای خواى گەورە بە ڕاستگۆ وچاکەکار دەنووسرێت.
  2. درۆکردن ڕەوشتێکی ناشیرینە بەهۆی زۆری درۆکردنەوە کەسێک دەبێتە درۆزن بە قسە وکردەوە، هەتاوەکو درۆکردن دەبێتە سروشت وخووی، وپاشان لای خواى گەورە بە درۆزن دەنووسرێت.
  3. ڕاستگۆیی ئەم مانایە لەخۆ دەگرێت: ڕاستگۆیی لە قسەكردندا، وئەمیش پێچەوانەی درۆكردنە، وڕاستگۆیی لە نیەتدا بریتیە لە دڵسۆزی، وڕاستگۆیی لە هیمەت وپێداگیری لە ئەنجامدانی خێر وچاكە، وڕاستگۆیی لە كردەوەدا، وڕاستگۆیی لەوەی ناخ وڕووكەشی وەكو یەك بێت، وڕاستگۆیی لە حاڵەتەكاندا ؛ وەكو ڕاستگۆیی لە ترس وهیوا وهتد، هەركەسێك ئەم سیفەتانە یان هەندێكیانی تێدا بێت ؛ ڕاستگۆیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية