1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «قَالَ اللَّهُ: كَذَّبَنِي ابْنُ آدَمَ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ ذَلِكَ، وَشَتَمَنِي وَلَمْ يَكُنْ لَهُ ذَلِكَ، فَأَمَّا تَكْذِيبُهُ إِيَّايَ فَقَوْلُهُ: لَنْ يُعِيدَنِي، كَمَا بَدَأَنِي، وَلَيْسَ أَوَّلُ الخَلْقِ بِأَهْوَنَ عَلَيَّ مِنْ إِعَادَتِهِ، وَأَمَّا شَتْمُهُ إِيَّايَ فَقَوْلُهُ: اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا وَأَنَا الأَحَدُ الصَّمَدُ، لَمْ أَلِدْ وَلَمْ أُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لِي كُفْؤًا أَحَدٌ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرموویەتی: نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە، بە درۆ دانانی الله ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد، دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای الله لە دووبارە زیندووکردنەوەى، وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە، لە کاتێک الله تاکە، وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە الله وئەو پێویستی بە هیچیان نییە، الله نە منداڵی هەیە ونە لە كەس بووە، وهیچ شتێک وەکو الله نییە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 4974

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەیەكی قودسیدا ڕوونیدەكاتەوە: خوای گەورە -عز وجل- باسی موشریك وكافرەكان دەكات كە ئەوان خودا بە درۆ دوزانن وبە كەموكورتی وعەیب وەسفی دەكەن، لەكاتێكدا مافی ئەوەیان نییە.
بە درۆ دانانی الله، ئەوەیە كە دەڵێن: الله جارێكی تر زیندوویان ناكاتەوە لەپاش مردنیان هەروەكو چۆن یەكەمجار لە نەبوونەوە دروستی كردون، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەوەی بتوانێت لە نەبوونەوە بخوڵقێنێت، بێگومان بەتوانایە لەسەر دووبارە دروستكردنەوەیان ؛ بەڵكو ئاسانترە، ئەگەرچیش هەردوویان خوڵقاندن ودووبارە خوڵقاندنیان لای خوای گەورە یەكسانە، وخوای گەورە لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.
جوێندانیان، ئەوەیە كە دەڵێن: خوای گەورە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە، الله وەڵامی دایەوە بەوەی ئەو تاكە بەهەموو كامڵیەك لە ناو وسیفەت وكردەوەكانی، وپاك وبێگەردە لە هەموو كەموكورتی وعەیبێك، وهەموو بوونەوەرەكان پێویستیان بە ئەوە، وئەو پێویستی بە هیچ یەكێك نییە، وباوكی هیچ یەكێك نەبووە، ومنداڵی كەس نەبووە، وهیچ هاوتا وهاوبەش وهاوشێوەیەكی نییە -سبحانه وتعالی-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر کامڵی توانا وقودرەت ودەسەڵاتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  2. جەختکردنەوە لەسەر بوونی زیندوبوونەوە لە پاش مردن.
  3. كافرێتی ئەو كەسەی نكۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەكات یان باوەڕی وایە الله منداڵی هەیە -سبحانه وتعالی-.
  4. خواى گەورە -سبحانه وتعالى- نمونە وهاشێوە وهاوتای نییە نە لە زاتیدا و نە لە سیفەكانیدا ونە لە کردەوەکانیدا.
  5. فراوانی ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی-، ومۆڵەت دەدات بە كافرەكان بۆئەوەی تەوبە بكەن وبگەڕێنەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية