1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ رضي الله عنه:
أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقْبَلَ إِلَيْهِ رَهْطٌ، فَبَايَعَ تِسْعَةً وَأَمْسَكَ عَنْ وَاحِدٍ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، بَايَعْتَ تِسْعَةً وَتَرَكْتَ هَذَا؟ قَالَ: «إِنَّ عَلَيْهِ تَمِيمَةً»، فَأَدْخَلَ يَدَهُ فَقَطَعَهَا، فَبَايَعَهُ، وَقَالَ: «مَنْ عَلَّقَ تَمِيمَةً فَقَدْ أَشْرَكَ».

لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، نۆ كەسیان بەیعەتیان دا وبەیعەتی لە دەیەم وەرنەگرت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەتی نۆیانت وەرگرت و وازت لە ئەو هێنا؟ فەرمووی: «تەمیمەی پێوەیە -بەخۆیەوە هەڵیواسیوە-»، پیاوەكەیش دەستی دایە وپچڕانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وفەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». ^(تەمیمە؛ واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه -چاوەزارێكه- له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)

(حەسەن - باش) (أحمد) ڕیوایەتی كردووە مسند أحمد - 17422

شیکردنەوە

كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دە كەس بوون، نۆیان بەیعەتیان دا لەسەر ئیسلام وشوێنكەوتنی، بەڵام بەیعەتی دەیەمی وەرنەگرت، پرسیاری لێكرا سەبارەت بە هۆكارەكەی؛ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەمیمەی بەخۆیەوە هەڵواسیوە، تەمیمە: پێچراوێکە یان هەڵواسراوێکە لە موروو وشتی تر دروستدەكرێت كه پێیان وایه له چاوپیسی وزیان دەیانپارێزێت. پیاوەكە دەستی برد بۆ شوێنی تەمیمەكە وپچڕانی وفڕێی دا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وحوكمەكەی ڕوونكردەوە وهۆشداریدا ؛ فەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە».

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەرکەسێک تەوەکولی بە جگە لە الله هەبێت، وداواى یارمەتی وبە هانا هاتن لە جگە لە الله بکات؛ ئەوا الله بە پێچەوانەى مەبەستەکەى مامەڵەى لەگەڵدا دەکات.
  2. هەركەسێك باوەڕی وابێت كە هەڵواسینی تەمیمە هۆكارە بۆ دوورخستنەوەی ئازار وچاوپیسی ؛ ئەمە شیركی بچووكە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی تەمیمەكە سوودی هەیە یان زیان دوور دەخاتەوە ؛ ئەمە شیركی گەورەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية