عَن أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ:
سَأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّا نَرْكَبُ البَحْرَ، وَنَحْمِلُ مَعَنَا القَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ، فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا، أَفَنَتَوَضَّأُ مِنَ الْبَحْرِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ، الحِلُّ مَيْتَتُهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە سواری کەشتی دەبین لەسەر دەریا، وهەندێک ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین، ئەگەر دەستنوێژ بگرین بەم ئاوە تینوومان دەبێت، ئایا دەکرێت بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاوی دەریا ئاوێکی پاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە».

(سەحیح - ڕاست) رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد سنن الترمذي - 69

شیکردنەوە

پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد، ووتی: ئێمە لەنێو دەریادا سەفەر دەكەین بۆ ڕاو وبازرگانی وهتد، وكەمێك ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین كە بۆ خواردنەوە دەشێت، ئەگەر ئاوی خواردنەوە بۆ دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بەكاربهێنین؛ ئەوا ئاوەكە نامێنێت ئاوی شیاومان دەستناكەوت بۆ خواردنەوە، ئایا دروستە بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئاوی دەریا؛ فەرمووی: ئاوەكەی پاك وپاككەرەوەیە؛ دروستە بۆ دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بەكاربهێنرێت، وخواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵەی لە دەریادا دەژی دروستە وحەڵاڵە وەكو ماسی ونەهەنگ وهتد، ئەگەرچیش سەرئاو بكەون وبە مردوویی بدۆزرێنەوە لەسەر دەریا بەبێ ڕاوكردن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاژەڵی مردووی نێو دەریا حەڵاڵە، ئاژەڵی مردووی نێو دەریا: مەبەست ئەو ئاژەڵانەیە کە تەنها لە نێو ئاودا دەژین ئەگەر بمرن ئەوا خواردنیان حەڵاڵە.
  2. وەڵامدانەوەى پرسیارکار بە زیاتر لەوەى پرسیاری سەبارەتی كردووە بۆئەوەى بە کامڵترین شێوە سوودی پێبگەیەنێت.
  3. ئەو ئاوەى تامی یان بۆنی یان ڕەنگی بە شتێکی پاک دەگۆڕێت، ئەوا لەسەر پاکێتی خۆی دەمێنێت چونکە لەسەر حەقیقەتەکەى ماوە کە پاکە، ئەگەرچیش سوێرتر یان گەرمتر یان ساردتر بێت.
  4. ئاوی دەریا بێ دەست نوێژی ولەش گرانی لادەبات، وپیسی ناهێڵێت لەسەر شتێکی پاک وەکو لاشە وجل وپارچەیەک یان جگە لەمانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية