عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ».

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».

حسن لغيره (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2174

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە گەورەترین و بەسوودترین جۆرەكانی جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە بریتیە لە ووتنی وشەیی هەق وڕاست لەلای دەسەڵاتدارێكی ستەمكار ؛ چونكە كردەوەی كردووە بە دروشمی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە، ئینجا بە قسە یان بە نووسین یان بە كردەوە یان بە هەر ئامڕازێكی تر بێـت كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندی ودوورخستنەوەی شەڕ وخراپە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرمانکردن بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە؛ بەشێکە لە جیهاد کردن.
  2. ئامۆژگاریکردنی فەرمانڕەوا لە مەزنترین جۆرەکانى جیهاد کردنە، بەڵام دەبێت دڵنیا بێت لە زانیارییەكان وبە زانست وداناییەوە بێت، وببێتە هۆی ئەوەى فەرمانڕەوا گوێڕایەڵ بێت.
  3. خەتابی دەڵێـت: ئەمە باشترین جۆرەكانی جیهادە؛ چونكە ئەوەی جیهاد دژی دوژمن دەكات دوودڵە لەنێوان هیوا وترس، ونازانێت ئایا سەردەكەوێت یان شكست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی بەرامبەر دەسەڵاتدار قسە دەكات ؛ لە ژێر دەستی ئەودایە، ئەگەر هەق بڵێت وفەرمان بە چاكە بكات ئەوا لەوەیە تووشی تیاچوون بێت، بۆیە ئەمە باشترین جۆرەكانی جیهادە بەهۆی زاڵبوونی لایەنی ترسەوە، هەروەها ووتراوە: باشترین جۆرەكانی جیهادە؛ چونكە ئەگەر كاربەدەست بەقسەی بكات ئەوا خەڵكێكی زۆر سوودمەند دەبن بۆیە بەرژەوەندی دێتە دی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية